شبكة لالش الاعلامية

په‌يڤدارێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

په‌يڤدارێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

K24 – ھەولێر:

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی لە بارەی رووداوەكانی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە، ئەمەی خۆارەوەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

دەقی راگەیاندراوەكەی گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان:

لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و زامنکردنی بژێویان و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بە کار دەهێنن و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن وەک ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان، کە ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى ڕق و نانەوەی پشێوییە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستوورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە. چاوەڕوانى ئەوەشى هەیە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا، هەڵسوکەوت بکەن و بەرگری لە مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکەن.

د.جوتیار عادل

گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان

2021/3/31

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەنجامێن راپرسیا سەنتەرێن کوردستانی و عێراقی: ل کوردستانێ پارتی دێ ئێكه‌م بت 

Lalish Duhok

ده‌مێ تەمامبوونا کارێ پاقژكرنا تۆمارا دەنگدەران هاته‌ دیارکرن

Lalish Duhok

وه‌زیرێ ته‌ندروستی: “به‌غدا به‌لێن دايە پشكا ده‌رمانێن هه‌رێمێ بهنێرت”

Lalish Duhok