شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ كارەبێ: پرۆژێ دانانا پێڤه‌رێن زیرەك ب شێوەیەكی باش و رێكوپێك ب رێڤه‌دچت

وەزیرێ كارەبێ: پرۆژێ دانانا پێڤه‌رێن زیرەك ب شێوەیەكی باش و رێكوپێك ب رێڤه‌دچت

باسنيوز:

وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە پرۆژەی دانانی پێوەری زیرەكی کارەبا بەشێوەیەكی باش و رێكوپێك بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە: “ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی4ی2021، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی پێوەری زیرەكی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك و نوێنەرانی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری و كۆمپانیای ئەندرا ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا جەختی لەسەر گرنگی پرۆژەكە كردەوەو رایگەیاند پێوەری زیرەك بەشێوەیەكی باش و رێكوپێك بەڕێوەدەچێت و وەكو وەزارەت پاڵپشتی و هاوكاریی تەواویی سەرخستنی پرۆژەكە دەكەین”.

دانانی پێوەری زیرەک بۆ یەک ملیۆن و 562 هەزار و 515 هاوبەشی کارەبا دەبێت لە تەواوی هەرێمی كوردستان.

پێشتریش وەزیری کارەبا رایگەیاندبوو: “سوودمەندی یەکەم لەو پرۆژەیەدا هاووڵاتیانن، چ لەڕووی رێکخستن و پێدانی کارەبایەکی باشترەوە بێت، یاخود لەڕووی نەهێشتنی پچڕانی کارەبا و باری زۆر لەسەر محاویلە و تۆڕەکانی کارەبا، سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا و دزینی کارەبا ناهێڵێت و بەستن و دانانی پێوەرەکانیش بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا بێ بەرامبەرە و هیچ تێچوویەکی لەسەر هاووڵاتیان نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژئاڤايێ کەرکووکێ..6 چەکدارێن داعش خۆ رادەستی پێشمەرگەى کر

Lalish Duhok

ئەنجومەنێ وەزیران فەرمانگەها قەرز و پابەندیێن دارایى دامەزراند

Lalish Duhok

نەخوێندەواری ل پارێزگەها دهۆك بەر ب كێمبوونێ‌ ڤە دچیت

Lalish Duhok