شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل:خه‌لكێ ڤه‌گەريايه‌ شنگال جاره‌كا دی ئاوارە دبن

مەحما خەلیل:خه‌لكێ ڤه‌گەريايه‌ شنگال جاره‌كا دی ئاوارە دبن
K24 – ھەولێر:

قائیمقامی شنگال، مەحما خەلیل، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لەوخێزانانەی خەڵكی شنگال، كە گەڕابوونەوە جارێكی دیكە ئاوارەبوونەتەوە بەھۆی ناسەقامگیری رەوشی ئەمنی و خراپی رەوشی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەكانی گروپە چەكدارەكانى سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

مەحما خەلیل بە شەفەق نیوزی گوت: “گەڕانەوەی ئاواره‌كان بۆ شنگال و زۆربەی ناوچەكانی سەر بەو قەزایە راوەستاوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە زۆر لە خێزانەكانی گەڕابوونەوە جارێكی دیكە رایانكردووە و ئاوارەبوونەتەوە بۆ ناوچەكانی دیكە و بە تایبەتی بۆ ھەرێمی كوردستان لە پێناو پاراستنی گیانیان لە ھەڕەشەكانی پەكەكە و كردەوەكانیان”.

مەحما خەلیل ئاشكرایكرد، پلانێكی پەكەكە ھەیە بۆ بەكارھێنانی خەڵكی سڤیل وەك قەڵغانی مرۆیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھێزەكانی سوپا، كە ئەمەیان ھەوڵدەدات بەھێز لە شنگال دەریان بكات و رێككەوتنی یاسایی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی شنگالەوە جێبەجێبكات، كە تاكو ئێستا ھەر لەسەر كاغەزە بەھۆی نەبوونی رێكاری جددی بۆ جێبەجێكردنی و كۆسپ خستنە بەردەمی لە لایەن ھەندێك لایەن، كه‌ دەیانەوێت ئەجێندا و پلانی دەرەكی لە شنگال جێبەجێبكەن و بیكەنە گۆڕپانی ململانێیەكانی ناوچەیی و نەتەوەیی.

پەكەكە لە شنگال گروپێكی بۆ خۆی درووستكردووە بەناوی یەكینەكانی پاراستنێ شنگال (یەبەشە) و مووچە لە حكومەتی عێراق وەردەگرن وەكو گروپێك لە ژێر چەتری حەشدی شەعبی.

لە 9ی تشرینی یەكەمی، ساڵی رابردوو ھەولێر و بەغدا گەیشتن بە رێككەوتن بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی شنگال. بەپێی رێككەوتنەكە دەبێت بەڕێوبردنی قەزاكە لە رووی ئیداری، ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بەشێوەیەكی ھاوبەش بێت.

وێڕای ھەرێمی كوردستان بەردەوام داوای لە پەكەكە كردووە، شنگال چۆڵ بكات، چونكە ناوچەكەی بەھۆی ئەوانەوە لە لایەن ھێزەكانی توركیا بۆردومان دەكرێت و بەمەش رێگا لە دەیان ھەزار ئاوارەی ئێزدی دەگرێت لە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام پەكەكە بەبەردەوام ئەم داواییەی ھەرێمی رەتكردووەتەوە و ئێستا داوای بەغداش رەتدەكاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش تايێ باعه‌درێ هايدارى ره‌وشا ساخله‌ميا قوتابيه‌كێ نه‌خۆش دبت

Lalish Duhok

“بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ خانكێ‌ شەمالكا دوازدێ‌ هەلكر”

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش ڕێورەسمێن ئیمزاکرنا دوو بەرهەمێن پەرتۆکان گێران

Lalish Duhok