شبكة لالش الاعلامية

داهاتێ فرۆکخانێن هەرێما کوردستانێ ل دەستپێکا به‌لاڤبوونا کۆرۆنايێ 60% کێمبوويه‌ 

داهاتێ فرۆکخانێن هەرێما کوردستانێ ل دەستپێکا به‌لاڤبوونا کۆرۆنايێ 60% کێمبوويه‌ 
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بە رێژەی 60% دابەزاندووە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “لە ساڵی 2020ـەوە بەهۆی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی گەشتیاران و گەشتەکانمان کەمبوونەتەوە، ئەوەش داهاتی کەمکردووەتەوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات “لە ساڵی 2019 ژمارەی ئەو گەشتیارانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان بەکارهێناوە ملیۆنێک و 983 کەس بوون، ئەوەش لەکاتێکدایە لە ساڵی 2020دا بۆ 472 هەزار گەشتیار کەمبووەتەوە”.

ئەحمەد هۆشیار باسی لەوەش کرد، کۆرۆنا بە رێژەی 60% داهاتی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی جیهانی دابەزاندووە و داهاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش بە رێژەی 50% بۆ 60% کەمیکردووە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەفتانە 251 گەشتی هەیە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش لەنێوان 75 بۆ 85 گەشتی هەیە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕووی گەشتیار و ژمارەی گەشتەکانەوە لەدوای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە دووەم گەورەترین فڕۆکەخانەی عێراق دێت، هەروەها لە کارگۆدا یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق.

لەبارەی کاریگەریی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لێی لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تاھیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە بە رووداوی گوت “داهاتی فڕۆکەخانەکەمان بە رێژەی 55% بۆ 60% کەمیکردووە”.

تاهیر عەبدوڵڵا گوتیشی، لە ساڵی “2020دا ژمارەی گەشتەکانی ئێمە نزیکەی 30% بۆ 35%ی گەشتەکانی فڕۆکەخانی نیودەوڵەتیی هەولێریان پێکهێناوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پۆڵه‌ندا:هیتله‌ر و ستالین پلان داڕشت بۆ شه‌رێ دووێ يێ جیهانێ

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى: ٪93 یا دەنگێن بەلێ یێن خەلکێ کوردستانێ د ریفراندۆمێ دا سەرکەفتنەکا مەزن و مێژووی بوو 

Lalish Duhok

پارێ ئاڤێ ب ڤى ره‌نگى دێ ژ وه‌لاتيان هێته‌ وه‌رگرتن

Lalish Duhok