شبكة لالش الاعلامية

کارتا ڤاکسینێ بۆ گه‌شته‌كرنێ ب وه‌لاتيان دێ ئێته‌ دان

کارتا ڤاکسینێ بۆ گه‌شته‌كرنێ ب وه‌لاتيان دێ ئێته‌ دان

K24 – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی کارت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکات، کە دوو ژەم ڤاکسین-یان وەرگرتووە، ئەو کارتە وەک بەڵگەیە و بە سیستمی نێودەوڵەتی دەبەستڕیتەوە، هاووڵاتییان دەتوانن بەو کارتە سەفەر بکەن.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: “بۆ ئەو کەسانەی کە لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان سەفەر دەکەن، و دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە، هەموو رێکارە یاساییەکان تەواو کراوە و کارتێکیان بۆ دروست دەکرێت، هەموو زانیارییەکان لەسەر ئەو کارتە هەیە و باڕکۆدی لەسەرە، بە سیستمی نێودەوڵەتی دەبەسترێتەوە، دەزانرێت ئەو کەسە دوو ژەم ڤاکسین یان کام جۆری وەرگرتووە”.

روونیکردەوە: “ئێستا هەموو رێکارەکان بۆ پێدانی ئەو کارتە تەواو کراوە، کاتێک پڕۆسەکە دەستپێکرد، شوێنی تایبەت لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی دەکرێتەوە، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بکەن، مامەڵەیەکی کەمی دەوێت و لە ماوەیەکی کەمدا کارتەکەیان پێدەدرێت، کارتەکە وەک ناسنامەیەکە”.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، گوتی: “ئەو کەسانەی لە بواری ئایتی کار لەسەر ئەو کارتە دەکەن، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لەسەر خەتن، بۆ ئەوەی باشترین رێگە بدۆزنەوە و کێشە لە وەرگرتنی کارتەکە دروست نەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ نافخۆ: بۆ هه‌يڤا رەمەزانێ رێکارێن نوو بۆ روبروبوونا ئێشا کۆرۆنايێ دێ ده‌ركه‌ين 

Lalish Duhok

كه‌ره‌سته‌یێن خواندنێ ب سه‌ر قوتابیێن جه‌گانا هاتنه‌ دابه‌شكرن

Lalish Duhok

ل خانكێ یاریه‌كا هه‌ڤالینیێ یا ته‌پاپێ هاته‌ ئه‌نجام دان

Lalish Duhok