شبكة لالش الاعلامية

پارێزگارێ نەینەوا:بجهئينانا رێککەفتنا شنگال ب سستی ب رێڤەدچت

پارێزگارێ نەینەوا:بجهئينانا رێککەفتنا شنگال ب سستی ب رێڤەدچت
كوردستان تى ڤى:
پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری رایگەیاند کە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال، بە سستی بەڕێوەدەچێت.
نەجم جبوری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی رەوشی شنگال رانەوەستاوە، بەڵام بە سستی بەڕێوەدەچێت و گوتی: “فەوجێک لە ھێزەکانی فریاکەوتن لە پێکھاتەی ئێزدی پێکھێنراو کە ئەوەیش ھەنگاوێکی ئەرێنییە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان لە شنگال”.

رۆژی نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزاکە رێککەوتن.

بەپێی رێککەوتنەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت و سەرجەم گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان دەچنە دەرەوەی سنووری قەزاکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نیشانگەها شێخێ‌ زەری ل كۆمەلگەها مەهەتێ‌ پێتڤی نووژەنكرنێ‌ یە

Lalish Duhok

ئێزدى دێ رێوره‌سمێن چلێ زڤستانێ گێرن

Lalish Duhok

28 سالیا دامەزراندنا بنگەھێ لالش ل دھۆکێ ھاتە ساخکرن

Lalish Duhok