شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا هەرێما كوردستانێ دوو خالێن دی يێن یاسايا چاکسازيێ بجهدئينت 

حکوومەتا هەرێما كوردستانێ دوو خالێن دی يێن یاسايا چاکسازيێ بجهدئينت 

باسنيوز:

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ٨ی ٢٠٢١، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەپێی یاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، بەگوێرەی بڕگەیەکی تایبەت بە كردنەوەی هژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەمڕۆوە ئەو بڕیارە چووەتە واری جێبەجێكردنەوە.

هاوکات، عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرپەرشتیاری لیژنەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئاشکرای کرد، کە ئێستا كۆدی بێهاوتای تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و رادەستی وەزارەتی دارایی كراوە، گوتیشی: ”لەوێشەوە دەدرێت بە بانکەکان و ئەو سیستەمە ئەلیكترۆنییە، کە بانكەکان كاری لەسەر دەكەن، نزیكەی 20 بانك، هەموویان بە سیستەمێكی ئەلیكترۆنی بەیەكەوە دەبەستنەوە“.

هەروەها بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، کە واژۆی حازم ئیسماعیل رەمەزان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی لەسەرە و لە ڕێکەوتی ١٨ی ئەم مانگە دەرچووە، لەم مانگەوە مووچەی خانەنشینیی ئەو کەسانەی بە فعلی پۆستیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبووە، لەسەر بنەمای یاسای چاکسازی دەدرێت، کە بۆ نیوە کەم کراوتەوە.

هاوکات ئەو کەسانەیش کە پۆستیان نەبووە و ڕاژەی پێویستیان نییە بۆ خانەنشینبوون بەو پلەیەی کە پێیان دراوە، ئەوا مووچەکانیان رادەگیرێت و دەبێت سەردانی بەڕێوبەرایەتییە گشتییە خانەنشینییەکانیان بکەن، بەمەبەستی هێنانی کەموکوڕیی دۆسیەکانیان.

بەپێی زانیارییەکان، بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵەی یاسای چاکسازی، بە بوونی هژماری بانکی، مانگانە لە رێگەی بڕانی دوومووچەیی و مووچەی بندیوارەوە، کە بەتەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بڕە پارەیەکی زۆر، کە مەزەندەی زیاتر لە 50 ملیار دیناری مانگانە دەکرێت، بۆ گەنجینەی گشتی دەگەڕێتەوە، چونکە بەپێی ناوەڕۆکی یاساکە، ئامانج لە جێبەجێکردنی ئەو خاڵە، ڕێگرییە له‌ سوودمه‌ندبوون له‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ زیاتر له‌ جارێك، كه‌ مه‌به‌ست لێی‌ دوومووچه‌ییه‌، هەروەها مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەبڕێت، کە بە (بندیوار) ناسراون، چونکە هژماری بانکی بەتەواوی رێگری لەوە دەکات.

بەپێی یاساکە، ئەوانەی لە ماوەی رابردوودا بەپێی یاساش دوو مووچەیان وەرگرتووە، دەبێت یەک مووچە هەڵبژێرن و دەستبەرداری دووەمیان بن، کە بەپێی لیستی مووچەی حکوومەت لە بایۆمەتری دەرکەوتووە، نزیکەی 70 هەزار مووچەخۆری دوو مووچەیی و سێ مووچەیی هەیە.

هاوکات، هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان، لەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت، کە نزیکەی 100 هەزار خانەنشین دەبن و زۆربەیان بە پلەی بەرزی سەربازی خانەنشین کراون و بەشێکی زۆریان مووچەی دیکەشیان هەیە کە یان دەبێت ئەو مووچەیە هەڵبژێرن، یان بە پلەی یاسایی خۆیان دەخرێنەوە سەر خانەنشینی، چونکە بەپێی ماددەکانی یاسای چاکسازی، هەر كەسێک خانەشین بێت، دەبێ 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی لە 50 ساڵ كەمتر نەبێت، بەو پێیەش بێت، خانەنشینیی زۆربەی پەرلەمانتاران و خەڵکێکی زۆر کە بە پلەی بەڕێوبەری گشتی و وەزیر و عەمید و عەقید و لیوا خانەنشین کراون دەگرێتەوە، کە مەزەندە دەکرێت کۆی گشتیی ئەو پارەیەی بۆ گەنجینەی گشتی دەگەڕێتەوە، لەوەشیاندا بگاتە نزیکەی 100 ملیار دینار.

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند، ئەو دوو خاڵە، خاڵی گرنگی یاساکەن کە دەچنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، ئامانجەکە هێندە لە گەڕانەوەی پارە نییە بۆ خەزێنەی گشتی، هێندەی چەسپاندنی دادپەروەرییە، گوتیشی: ”بە ئەژمێری بانکی، کۆنتڕۆڵی دوو مووچەیی و مووچەی زیاد دەکرێت و بە راگرتنی مووچەی خانەنشینیی نایاساییش، ئەوا دادپەروەری دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکانێک کە بەڕاستی شایستەی ئەو مووچەیەن“.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، راشی گەیاند، هەموو پلە باڵاکان و ئەوانەی مووچەی خانەنشینی پلە باڵایان هەیە، کە پۆستیان هەبووە و شایستەن، لەم مانگەوە 25٪، ئەوپەڕی 50٪ی وەردەگرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“توركيا چه‌كدارێن داعش د هێرشا سه‌ر عه‌فرينێ دا ب كار دئينيت”

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ: مووچەیێ پشکەکا مامۆستایان دێ زێدە بیت

Lalish Duhok

كۆمسيۆنا هه‌لبژارتنان 60 به‌ربژار سزادان

Lalish Duhok