شبكة لالش الاعلامية

سێڤان بخۆن

سێڤان بخۆن

وشه‌:

گومان لەوەدا نییە كە راستییە زانستییەكان، لە كۆتادا بڕیاری یەكلاكەرەوە دەبن بۆ سەلماندنی ئەو ئەگەرانەی كە شارەزایان دەیخەنە روو، لەم روانگەیەوە پزیشكەكان هەموو لەسەر ئەوە كۆكن كە سەوزە و میوە سوودی زۆریان بۆ جەستەی مرۆڤ و نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی جەستە هەیە. ئەوەش بەو مەرجەی خواردنی سەوزە و میوەكان سروشتی بێت، واتە دوور بن لە مادەی كیمیایی.

لەمبارەیەوە میوەی سێو یەكێكە لەو میوە بەسوودانەی‌ كە چەندان چارەسەری‌ لە خۆی دەگرێت. بەر لە هەر شتێك سێو خواردنێكی‌ تەندروستە، یەكێكە لە سووكترین و بەتامترین میوەكان كە توانا و هێزی‌ مرۆڤ زیاد دەكات، چونكە پڕە لە ڤیتامین.

میوەی سێو پڕە لە چەندان مادە كە هەمووی‌ دژی‌ كۆلیسترۆڵە

توێژینەوەكان دووپاتی‌ دەكەنەوە، میوەی سێو پڕە لە چەندان مادە كە هەمووی‌ دژی‌ كۆلیسترۆڵە كە لە بۆڕییەكانی‌ دڵ كۆ دەبنەوە، هاوكات پڕە لە چەندان مادەی‌ بەسوود كە بۆ پاككردنەوەی‌ كۆئەندامی‌ هەرس بەسوودە.

جگە لە هەموو ئەوانە، سێو چارەسەرە بۆ نەخۆشیی ڕوماتیزم و شەكرە و جومگەكان، سەرباری ئەمانەش دەیان سوودی تری تەندورستی هەیە، بۆیە هەر لە كۆنەوە گوتراوە: سێو بخۆ، مەچۆرە پزیشك.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆچی قولپا چاكیتی یا بنی دهێلنه‌ ڤه‌كری

Lalish Duhok

خوارنا حه‌بێن قه‌له‌ویێ ئه‌ڤان كاره‌ساتان په‌یدا دكه‌ت

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك ل سەر وان کەسێن ب دەستێ چەپى سێلفی دگرن

Lalish Duhok