شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆك بارزانی: ب هه‌موو شیانان پشته‌ڤانێ داخوازیێن خووشك و برایێن ئێزدی مه‌

سه‌رۆك بارزانی:ب هه‌موو شیانان پشته‌ڤانێ داخوازیێن خووشك و برایێن ئێزدی مه‌

باسنيوز:

سه‌رۆك بارزانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی جه‌مایێ ئێزدییه‌كان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “بە هه‌موو تواناوه‌ پشتیوانی داخوازیی خوشك و برایانی ئێزیدی ده‌كه‌م”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/10/2021، سەرۆک بارزانی پەیامێکی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی جه‌مایێ ئێزدییه‌كان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “بەبۆنەی هاتنی جه‌ژنی جه‌مایێ برایانی ئێزیدی پیرۆزبایی لە میری ئێزیدییان و بابا شێخ و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئایینی ئێزیدی و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدییەکانی کوردستان و هەموو جیهان دەکەم”.

سەرۆک بارزانی دەشڵێت: “له‌م بۆنه‌یه‌ دووپاتیده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو تواناوه‌ پشتیوانی داخوازیی خوشك و برایانی ئێزدی ده‌كه‌م و پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و هۆكار و ئاسته‌نگانه‌ نه‌مێنن، كه‌ رێگرن له‌ به‌رده‌م ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیانی ئێزدییان به‌ تایبه‌تی له‌ شنگال”.

هەروەها سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا راشیگەیاندووە: “هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر بەهێزکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان لە کوردستان دەکەم و هیوادارم خوشک و برایانی ئێزیدی ئەم جەژن و یادە بە ئارامی و دڵخۆشی بکەن”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان

بهەلكەفتا هاتنا جەژنا (جەمایێ) یا برایێن ئێزدی پیرۆزباهیێ ل میرێ ئێزدیان و بابا شێخ و ئەنجوومەنێ ڕۆحانیێ ئایینێ ئێزدی و سەرجەم خوشك و برایێن ئێزدی یێن كوردستانێ و هەموو جیهانێ دكەم

ل سالێن ڕابردوودا خوشك و برایێن ئێزدی ب ئەگەرێ زوڵم و تاوانێن تیرۆستان و نەحەزێن گەلێ مە تووشی ئێش و ئازارەكا مەزن بوون.

ل ڤێرێ دووپات دكەم كو بهەموو شیانان پشتەڤانیا داخوازێن خوشك و برایێن ئێزدی دكەم و پێدڤی یە هەموو ئەو ئاستەنگ و هۆكار نەمینن كو ڕێگرن ل بەر ئاسایی بوونا ژیانا ئێزدییان و بتایبەت ل دەڤەرا شنگال . دڤێت خوشك و برایێن ئێزدی بشێن برینێن خۆ سارێژبكەن و ئازادانە بڕیارێ ل سەر چارەنڤیسێ خۆ بدەن .

هەر ب ڤێ هەلكەفتێ تەكەزێ ل بهێزكرنا فەرهەنگا پێگڤەژیانێ ل كوردستانێ دكەم و هیڤیدارم خوشك و برایێن مە یێن ئێزدی جەژن و هەلكەفتێن خۆ ب ئارامی و دلخۆشی بكەن.

جەژنا هەوە پیرۆز و بمینن بخێرو خۆشی

مسعود بارزانی
6ـی تشرینا ئێكێ 2021

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ بنگه‌هێ لالش پێشوازيێ ل ڤه‌كۆله‌ره‌كێ ئه‌لمانى دكه‌ت 

Lalish Duhok

د. عورفان ئۆرتاج :ئه‌م دخوازین قه‌بوولكرنا جینۆسایدا ئێزدیان یا سیاسی بیت

Lalish Duhok

ڤەكۆلەرەكا دەروونی:رەوشا دەروونی یا كچێن رزگاربووی رۆژ بۆ رۆژێ‌ خرابتر دبت

Lalish Duhok