شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌ك: بەستنا ماسکێ ب ڕێژا 53% ژ تووشبوونێ ب کۆڕۆنايێ دپارێزت

ڤه‌كۆلينه‌ك: بەستنا ماسکێ ب ڕێژا 53% ژ تووشبوونێ ب کۆڕۆنايێ دپارێزت
كوردستان تى ڤى:

توێژینەوەیەک کە لە ڕۆژنامەی پزیشکی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، گرینگیی بەستنی ماسک و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە تەندروستییەکان دەخاتەڕوو.

توێژەرانی زانکۆکانی مۆناش و ئیدنبێرت جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە بەستنی ماسک و پاراستنی بۆشایی کۆمەڵایەتی و شۆردنی دەست و چڕکردنەوە لە بەکارهێنانی ڤاکسین کردەوە، بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

زیاتر لە 30 توێژینەوە لە جیهان دووپاتیان کردۆته‌وه‌ کە بەستنی ماسک بە ڕێژەی 53% دەتپارێزێت لە تووشبوون بە کۆڕۆنا، هەروەها پاراستنی بۆشایی کۆمەڵایەتی بە ڕێژەی 25% دەتپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە کە شۆردنی دەستیش ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبووە لە کەمکردنەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەی 53%.

زۆرێک لە وڵاتان بەستنی ماسکیان لە سەرەتای پەتاکەدا کردە مەرج، بەڵام لە دوای دوو ساڵ وڵاتەکان کەمتر پابەندبوون بە بەستنی ماسک، لە کاتێکدا تووشبووەکان لە هەڵکشاندان، بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەوروپا کە ئێستا چەندین وڵات بڕیاریانداوە بۆ جارێکی تر ماسک بکرێتەوە مەرج لە شوێنە گشتییەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌رێ دزانى مێش چاوان ھنگڤينى دروست دکت؟

Lalish Duhok

پلا گەرمێ گەهشتە 37 پلا

Lalish Duhok

خۆبەخشان رۆلەكێ‌ كاریگەر د كارەساتا شنگالێ‌ دا هەبوویە

Lalish Duhok