شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆك بارزانى په‌يامه‌ك به‌لاڤكر

سه‌رۆك بارزانى په‌يامه‌ك به‌لاڤكر

وشه‌:

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ساز كرد و ئه‌ندامانی نوێ سوێندی یاساییان خوارد و سه‌رۆك و دوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری كران و سه‌رۆكایه‌تی نوێی په‌رله‌مانی به‌فه‌رمی ده‌ست به‌كار بوو، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌.
هەنگاوێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا
وه‌ك له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌، هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی، هەنگاوێكی گرنگی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق بوو، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵا دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتییان دەكەم.

ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا.

لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پرۆسەكە. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە و تێپەڕاندنی تەحەدیات و لێكتێنەگەیشتنەكان. دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبوونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان و ڕەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی و كازمی به‌حسا پێنگاڤێن ئاساییكرنا ره‌وشا شنگالێ كر

Lalish Duhok

حوكمه‌تا عیراقێ‌ دانپێدان ب هه‌شت زانكۆیێن كوردستانێ‌ كر

Lalish Duhok

بەغدا.. بۆمبه‌ك په‌قى و 10 کەس بوونه‌ قوربانی

Lalish Duhok