شبكة لالش الاعلامية

شاخەوان عەبدوڵڵا: کارێ مه‌ يێ سەرەکی دێ بجهئينانا دەستوورێ عێراقێ بت

شاخەوان عەبدوڵڵا: کارێ مه‌ يێ سەرەکی دێ بجهئينانا دەستوورێ عێراقێ بت

بەغدا_KDP.info_

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، داوامان کردووە پێویستە لە ماوەی ١٥رۆژدا کاندیدی سەرۆککۆمار پێشکەش بکرێت و دواتریش سەرۆکوەزیران ڕادەسپێردرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەت و ئێمەش کە وەکوو کورد ئەو پۆستەمان وەرگرتووە، کاری سەرەکیمان لەگەڵ شەریکەکانمان جێبەجێکردنی دەستوور دەبێت.

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”دوای ئەوەی دوێنێ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردرا، داوامان کردووە کە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا کاندیدی سەرۆککۆماری پێشکەش بکرێت و دواتریش سەرۆککۆمار سەرۆکوەزیرانی داھاتوو بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕادەسپێرێت.”

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: ”من وەکوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرام، ئێمە لەو پۆستەداین و دەمانەوێت لەگەڵ ھاوکارانمان لە پرۆسەی سیاسیدا پێکەوە بتوانین دەستوور جێبەجێ بکەین و بە جێبەجێکردنی دەستوور تەواوی کێشەکان چارەسەر دەبن و ھیچ گرفتێک نامێنێت.”

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: ”ھەوڵی جددی دەدەین ھەموو ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن لە نێوان لایەنەکاندا، ئەمەش ئارامی دروست دەکات بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێت و دامەزراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور دامەزرێن و لەگەڵ شەریکەکانمان کار لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان و ماددەی ١٤٠ دەکەین بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ رێكخراوا ئۆپك: نرخێ نه‌فتێ ل چارێكا داويا ئه‌ڤ ساله‌دا دێ بلند بت

Lalish Duhok

راپۆرته‌كا ئه‌مریكی: قه‌ته‌ر ئێك ملیار دۆلار دايه‌ میلیشیايێن عێراقی و سوورى و لوبنانی 

Lalish Duhok

زارۆكه‌كێ دهۆكێ 9 ساله‌ د نه‌خۆشخانێدا هاتیه‌ نڤاندن

Lalish Duhok