تۆلك.. ده‌رمانێ 100 ده‌ردان
وشه:
تۆڵه‌كه، ڕووه‌كێكی به‌هارییه، لاسكه‌كه‌ی زبر و ڕاستی هه‌یه و گه‌ڵاكانی خڕن و به كاڵی و به كوڵاویش هاووڵاتییان ده‌یخۆن، به‌كاڵی به خوێوه و به كوڵاویش پاش پاڵاوتهكردن، ده‌یكوتن و له‌گه‌ڵ په‌تاته، كه‌نگر، یان شیر تێكه‌ڵی ده‌كه‌ن و خواردنێكی خۆشی لێ دروست ده‌كه‌ن. بۆ ده‌رمانیش به‌كاری دێنن. له خواره‌وه‌دا چه‌ندان سوودی باس ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی شوبات، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر بدر قادر سوورچی پسپۆڕی گیاده‌رمان، له‌باره‌ی سووده زۆره‌كانی گیای تۆڵه‌كه به “وشه”ی گوت، “دژه ھه‌وكردنی كه‌ڕوو و به‌كتریا و فایرۆسه به‌تایبه‌تی ناوده‌م و گه‌ده و ڕێخۆڵه، به‌سوودیشه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی خوێن، هه‌روه‌ها له‌وزه‌تێن و قوڕگ و سینگ ئێشه و كۆخه ناھێڵێت و بۆ ڕه‌بۆش به‌سووده”.
ڕوونی كرده‌وه، “خواردنی تۆڵه‌كه بۆ ئازاری ئێسك و جومگه‌كانی له‌شیش سوودی هه‌یه، هه‌روه‌ها سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان ڕێك ده‌خات و ڕه‌حم پاك ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ی قه‌بزی ناھێڵێت و ڕیخۆڵه پاك ده‌كاته‌وه، بۆ پرۆستات و ھه‌وكردن و قومی گورچیله به‌سووده و میزكردن ئاسان ده‌كات”.
ئه‌و پزیشكه گوتی، “تۆڵه‌كه مێشك به‌ھێز ده‌كات و بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری زۆر به‌سووده، هه‌روه‌ها بۆ دڵه‌كوته و لێدانه‌كانی دڵ ڕێك ده‌خات، ئارامبه‌خشه و دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه، پله‌ی گه‌رمی له‌شیش داده‌به‌زێنێت”.
شایانی باسه شێوازی خواردنی به كوڵاوی یان به سه‌وزی ده‌بێت، به‌رده‌وام پزیشكان ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان ھه‌یه، ده‌بێت به‌بێ خوێ بیخۆن، چونكه بۆ هه‌ندێك كه‌س ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌ستانی.
تۆڵه‌كه، تۆركهشی پێ ده‌گوترێت، ناوه زانستییه‌كه‌ی “Malve Wilde” به‌عه‌ره‌بی “الخباز البری”یه، ڕووه‌كێكی به‌هارییه له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وروپادا به‌شێوه‌ی خۆڕسك ده‌ڕوێت، له هه‌ندێك وڵاتیشدا به‌هۆی سووده زۆره‌كه‌یه‌وه ده‌چێنرێت، له مێژه له ڕووی پزیشكییه‌وه ئه‌م گیایه وه‌ك ده‌رمان به‌كار ده‌هێنرێت.
تۆڵه‌كه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ ڤیتامین (C) جگه له‌مه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باش داده‌نرێت بۆ كالیسیۆم و ئاسن. له باشووری ئه‌فه‌ریقادا خووساوی گه‌ڵاكه‌ی بۆ به‌هێزكردنی ده‌مار به‌كار دێت و چای تۆڵه‌كه (Decoction) بۆ كوشتنی كرمی شریتی و (Taenicide) بۆ شووشتنی lotion شوێنی خوێن تێزان به‌كاریان هێناوه. هه‌روه‌ها گه‌ڵاكانی بۆ برین و ئاوسان به‌كاریان هێناوه و تۆوه‌كه‌ی 18%ی ڕۆنی تێدایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
