شبكة لالش الاعلامية

پارتی و ئێكه‌تی راگه‌هاندنه‌كا هه‌ڤپشك به‌لاڤكر

پارتی و ئێكه‌تی راگه‌هاندنه‌كا هه‌ڤپشك به‌لاڤكر

باسنيوز:

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، راگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە.

لەو راگەیاندراوەدا كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئاشكرا كراوە كە كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە گفتوگۆ لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەك دوو پرسی نیشتمانی، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، جەختیش لە پێویستیی دەست پێكردنی ئامادەكاریی یاسایی بۆ ئەم بابەتە كراوە.

هاوكات لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی، پارتی و یەكێتی پێیان وایە ”پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر“.

لە كۆتاییشدا ئەوە ئاشكرا كراوە كە بڕیار دراوە كۆبوونەوەكانی هەردوولا بەردەوامییان هەبێت.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوە هاوبەشەكەیە:

راگەیاندراوی هاوبەش

رۆژی 7ی حوزەیرانی 2022، كۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر سەبارەت بە گفتوگۆ لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەك دوو پرسی نیشتمانی بەڕێوە چوو

١- هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پێویستی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە دەست بە ئامادەكاریی یاسایی بكرێت.

٢- پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستانە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر.

٣- بڕیار درا كۆبوونەوەكانی هەردوولا بەردەوامییان هەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی‌ ده‌مێ هه‌ڵبژاردنێن په‌رله‌مانى و سه‌رۆكایه‌تيێ دیاركر

Lalish Duhok

دهۆک.. کار بۆ تەمامكرنا مه‌زنترين پڕۆژەيێ بەرهەمێ ماسيان ل کوردستانێ و عێراقێ دئێته‌ كرن 

Lalish Duhok

حکومەتا هەرێمێ داخوازا دەستەسەرکرنا بکوژێن نۆشدارەکێ کریستیان ژ بەغدا کر

Lalish Duhok