شبكة لالش الاعلامية

نەقشبەندی: هەر مامۆستایەکێ ئاینی د گۆتارێ هاندەرێ توندوتیژيێ بت دێ ئێته‌ سزادان

نەقشبەندی: هەر مامۆستایەکێ ئاینی د گۆتارێ هاندەرێ توندوتیژيێ بت دێ ئێته‌ سزادان  

هەولێر-KDP.info- 

بەرپرسی پێوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێ، گرینگە مامۆستایانی ئایینی پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن، کە پێیان دەدرێت و لە گوتارەکانیاندا توندوتیژی هان نەدەن.

(مەریوان نەقشبەندی)، بەڕێوەبەری پێوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئێمە هەمیشە داوا لە زانایان و مامۆستایانی ئایینیی خۆمان دەکەین، پابەندی ئەو ڕێنماییانە بن، کە لەلایەن وەزارەتەوە پێیان دەدرێت، چونکە دواجار هەموومان دەبێت بە بەرپرسیارییەوە ئەم قۆناخەی کوردستان تێپەرێنین. ئێمە پێمان خۆش نەبووە، بەڵام لە ئەنجامی ئەو پێشێلکارییانەی لە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هەندێک مامۆستای ئایینییەوە کراون، چەندین مامۆستا لە وتاربێژی دوور خراونەتەوە.”

(نەقشبەندی) نموونەیەک دێنێتەوە و دەڵێ: ”سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعەی عێراق پێی ڕاگەیاندم، کە ئەوان سەرپەرشتیی نزیکەی 5000 حوسەینییە و 8000 مزگەوت لە سەرتاسەری عێراقدا دەکەن، زیاتر لە 25000 کەسی زانا و ئیمام و کارگوزاریش لەم حوسەینییە و مزگەوتانەدا کار دەکەن، بەڵام یەک زانا و ئیمامی شیعە لە عێراقدا نییە، کە مووچە لە حکوومەت وەربگرێت، یان زەوی وەرگرتبێت، یان لە خانووی مزگەوت و حوسەینییەدا بێت. لەگەڵ ئەوەشدا هەمووان پابەندن بە ڕێنمایییەکانی مەرجەعییەت، کە دیوانی وقفی شیعە نوێنەرایەتیی دەکات.”

(نەقشبەندی) دەڵێ: ”سەرجەم مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکەینەوە، هەرکەسێک لە وتارەکانیدا گوتاری توندوتیژی هان بدات، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمسیۆن ل ڤێ هه‌فتیێ دێ كارمه‌ندێن سه‌ر سندۆقان دیاركه‌ت

Lalish Duhok

شاندا هه‌ده‌پێ ئه‌ڤرۆ دێ ل گه‌ل سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆمبیت

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی و باڵیۆزێ ئەمریکا ل عێراقێ کۆمبوون

Lalish Duhok