شبكة لالش الاعلامية

د. ڤیان سه‌بری: بێ پارتی و سیاده‌،حکوومه‌ته‌كا نوو ل عێراقێ دروست نابت

د. ڤیان سه‌بری: بێ پارتی و سیاده‌،حکوومه‌ته‌كا نوو ل عێراقێ دروست نابت

باسنيوز:

سه‌رۆکی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، ئامانجیی سەرەكییان مسۆگەركردنی مافەكانی خەڵكی كوردستانە و جەختیش دەكاتەوە كە بەبێ فراكسیۆنەكەی و ئەندامانی هاوپەیمانیی سیادە، حكوومەتێكی تازە لە عێراق دروست نابێت.
د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئامانجی سەرەكیی ئەوان ئەوەیە، پێش هەر شتێك ماف و شایستەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان گەرەنتی بكەن، بە تایبەتیش كە ”پێموایە بەبێ فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سیادە، حكوومەتی تازە لە عێراق درووست نابێت“.
ئەوەشی ڕوون كردەوە: ”وەک پارتی چاوەڕوانین و چاودێریی به‌ره‌و پێشچوونه‌کان ده‌که‌ین، دواتر له‌ گه‌ڵاڵه‌بوونی هه‌ر بڕیارێک له‌باره‌ی چاره‌نووسی داهاتووی عێراق، ئێمەش بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین که‌ چۆن و به ‌چ شێوه‌یه‌ک به‌شدار ده‌بین“.
ڤیان سەبری دووپاتی كردەوە، حكوومەتی داهاتووی عێراق بەبێ فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی سیادە ”ئەستەمە بتواندرێت دروست بكرێت“، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ”چۆن ده‌کرێ به‌بێ زۆرینه‌ی کورد و سوننه‌كان، حکوومه‌ت لە عێراق دروست بکرێت“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەستەيا گەشتوگۆزارێ: پێشبینيا هاتنا زێده‌ترى 200 هه‌زار گەشتیاران بۆ كوردستانێ دكه‌ين

Lalish Duhok

هەرێم؛ لژنەیەك ژ رێڤه‌به‌ريا گومركان بۆ گفتوگۆكرنێ لگەل بەغدا دئێته‌ پێك ئينان 

Lalish Duhok

سه‌رۆك وه‌زیرێن بریتانیا ده‌ست ژ كارى ڤه‌كێشا

Lalish Duhok