شبكة لالش الاعلامية

کۆچ و کۆچبەرێن دهۆکێ: 131 هەزار و 700 پەنابەرێن رۆژئاڤايێ کوردستانێ ل دهۆکێ نه‌

کۆچ و کۆچبەرێن دهۆکێ: 131 هەزار و 700 پەنابەرێن رۆژئاڤايێ کوردستانێ ل دهۆکێ نه‌
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک رایدەگەیێنێت، پێنج کەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە پارێزگای دهۆکن و 137 هەزار و 700 پەنابەری ئەو بەشەی کوردستانیش لەو پارێزگایەن.

پیردەیان پیر جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، “ئێمە لە سنووری پارێزگای دهۆک 20 کەمپمان هەیە، کە پێنجیان بۆ پەنابەرانن و 15یان بۆ ئاوارەکانن. ژمارەی ئەو خێزانە پەنابەرانەی لە پێنج کەمپەکەدا دەژین 11 هەزار و 261 خێزانن. لە دەرەوەی کەمپەکانیش زیاتر لە هەشت هەزارن.”

بە گوتەی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک، کۆی گشتیی خێزانەکانی ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان نزیکەی 19 هەزار و 580 خێزانن کە دەکاتە 131 هەزار و 700 کەس لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و لە سنووری پارێزگای دهۆکدان. ئەوەش جگە لەو خەڵکەی دیکەی رۆژئاوای کوردستان کە لە هەولێر و سلێمانین.

بە گوتەی پیردەیان پیر جەعفەر ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئەوەی پەنابەر کارتی نشینگەی دەرهێنا دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی لەناو کەمپ یاخود لە دەرەوەی کەمپ بژی.

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو، داخوازی لەسەر کەمپەکانی دۆمیز یەک و دوو زۆرە، کە ئێستا نزیکەی هەزار کەس داوایان پێشکێش کردووە کە بچنە ناویان، بەڵام داخوازی لەسەر کەمپی گەویلان زۆر کەمە. پیردەیان پیر جەعفەر گوتیشی، “ئێمە و رێکخراوی UNHCR و دەزگای خێرخوازیی بارزانی لیژنەمان بۆ وەرگرتنی ئەو پەنابەرانە داناوە.”

پیردەیان پیر جەعفەر ئاشکرای کرد، رێکخراوی یونیسێف چەند ساڵ چاککردنەوە و دابینکردنی ئاوی کەمپەکانی دۆمیز یەک و دووی لەئەستۆ بووە و، مانگی شەشی ئەمساڵ گرێبەستەکەیان تەواو بووە و دەستیان لە کارەکە هەڵگرتووە.

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک جەختی لەوەش کردەوە کە هەبوونی ئەو کەمپانە بارگرانییە بۆ ئەوان و پێویستە حکومەتی عێراق کێشەی خەڵکی شنگال و ئاسایشی ئەو شارە چارەسەر بکات بۆئەوەی بگەڕێنەوە.

پیردەیان ئەوەیشی خستەڕوو، “14 کەمپ لە 20 کەمپەکەی دهۆک زەویی جووتیارانە و لە ساڵی 2017وە حکومەتی عێراق کرێی ئەو جووتیارانەیشی نەداوە. دەبێت وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بێتە سەر هێڵ و ئەم کێشەیە چارەسەر بکات و کرێی ئەو جووتیارانە بدات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەحموود ئۆسمان: ئیراق ل سەر دو بەرەیان دابەش بوویە

Lalish Duhok

شەرێ‌ رزگاركرنا مووسلێ‌ پێتڤی ب هێزەكێ‌ یە شەرێ‌ كۆلانان بكت

Lalish Duhok

عه‌بادی: فرۆكخانه‌یێن هه‌رێمێ به‌ری نه‌ورۆزێ دێ هێنه‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok