شبكة لالش الاعلامية

لیوا ھه‌ڤبه‌ش يێن پێشمەرگەى و سوپايێ عێراقێ ل نێزيك دێ دەست ب کار بن

لیوا ھه‌ڤبه‌ش يێن پێشمەرگەى و سوپايێ عێراقێ ل نێزيك دێ دەست ب کار بن
رووداو دیجیتاڵ

ئامادەکارییەکان بۆ دەستبەکاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەواو بوون و بڕیارە بەمنزیکانە دەستبەکار ببن.

سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “ئەگەر ھیچ رووداوێک نەیەتە پێشەوە، بەمنزیکانە دوو لیوا ھاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق مووچەیان بۆ دەبەسترێت و دەستبەکار دەبن.”

ھەر لەسەر ئەو پرسە، رووداو پەیوەندیی بە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقەوە کرد و ئەویش بەڵێنی داوە بەمنزیکانە رێکارەکان لە وەزارەتی دارایی تەواو بکرێن.

بۆ ئەو مەبەستە و لەدوای سەردانەکەیان بۆ ھەولێر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، کەمێک پێش ئێستا عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی گەیشتوونەتە کەرکووک.

ئامانجی سەردانەکە جەختکردنەوەیە لە پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان، بەتایبەتی شوێنی ئەو دوو لیوا ھاوبەشەی پێشمەرگە و سوپای عێراق کە بڕیارە بەمنزیکانە دەستبەکار بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پنتاگۆن ژماره‌يا سه‌ربازێن ئه‌مریكا ل عێراقێ ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ی داخوازا دو جورێن هه‌لیكۆپته‌ران كرییه‌

Lalish Duhok

11 كه‌سێن دی ب كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستدا

Lalish Duhok