شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا هه‌رێمێ چەند بڕیارێن گرنگ دبەرژەوەندا وه‌لاتيان دا دەرکرن

حکوومەتا هه‌رێمێ چەند بڕیارێن گرنگ دبەرژەوەندا وه‌لاتيان دا دەرکرن

باسنيوز:
بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی ھاووڵاتییان دوو بەڕێوەبەرایەتی گرنگ لە ئیدارەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/7/2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی پەروەردە و ئاسانکاریکردن و ڕاپەراندنی مامەڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتییان و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانیان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە”.

ئەوەش خراوەتە روو کە هەر لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە کەسوکاری شەھیدان و خزمەتکردنی زیاتریان، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانیش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سروور بارزانى: مه‌ په‌يوه‌نديێن باش ل گه‌ل وه‌لاتێن كه‌نداڤى دروست كرینه‌

Lalish Duhok

هۆشیار زێباری: لدووڤ ئەنجامێن به‌راهيێ پارتی ئێكه‌ما کوردستانێ يه‌ 

Lalish Duhok

نەتەوەیێن ئێکگرتی بنپێکاریێن حەشدا شەعبی ل خۆرماتوو بەلاڤ کرن

Lalish Duhok