شبكة لالش الاعلامية

گه‌نجه‌كێ ئێزدی ل یۆنان گیانێ خۆ ژ دەستدا

گه‌نجه‌كێ ئێزدی ل یۆنان گیانێ خۆ ژ دەستدا
رووداو دیجیتاڵ:

گەنجێکی ئێزدی کە ویستوویەتی بگاتە وڵاتی ئەڵمانیا لە رێگەی وشکانی لە وڵاتی یۆنان بەهۆی برسێتی و نەخۆشی لە باوەشی خوشکەکەی گیانی لەدەستداوە.

رۆژی چوارشەممە 3-8-2022، عەزیز مەحموود، هاونیشتیمانییەکی دانیشتووی بەریتانیایە و لەگەڵ رێکخراوی “فرۆنتێکس” کار دەکات لە بارەی ئەو کەیسانەی کە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئەو گەنجە ناوی حەیدەر بیبۆ قاسمە، خەڵکی شنگالە و لە کەمپێکی پارێزگای دهۆک لەگەڵ خۆشکێکی خۆیدا نیشتەجێبووە، لە رێگەی تورکیاوە ویستوویانە بگەنە ئەڵمانیا.”

بە گوتەی عەزیز مەحموود “ئەو گەنجە لەگەڵ خوشکێکی و سێ منداڵی خوشکەکەی لە وڵاتی تورکیا پەڕیونەتەوە بۆ یۆنان و دواتر لەوێ بە رێگەی وشکانی ویستوویانە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ گەیشتن بە خوشکێکی دیکەیان کە نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە.”

حەیدەر بیبۆ قاسم، تەمەنی 28 ساڵە و کوردێکی ئێزدییە و نەخۆش بووە، عەزیزی مەحموود گوتیشی: “حەیدەر بەهۆی برسێتی لە رێگەی وشکانی لە باوەشی خوشکەکەی گیانی لەدەستداوە.”

ئەو هاونیشتمانییە کوردە دەڵێت: “ئەو کوڕە هەفتەیەک دەبێت تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی یۆنانە بۆ ئەوەی توێکاری پزیشکی لە هۆکاری مردنی بکرێت. خوشکەکەشی لە کەمپێکی وڵاتی یۆنان لەگەڵ ژمارەیەک ئێزدی دیکە نیشتەجێیە لەگەڵ هەر سێ منداڵەکەی.”

عەزیز مەحموود، لە رێگەی رووداوەوە داوا دەکات لایەنی پەیوەندیدار هاوکاری ئەو خێزانە بکەن، “کەس نازانێت ئێستا خوشکەکەی لە چ بارودۆخێکە، هەفتەیەکە تەرمی براکەشی لە نەخۆشخانەیە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاوارە دخوازن كۆمەلگەهێن شنگال ژ پاشمایێن داعش بێنە پاقژكرن

Lalish Duhok

دەستەيا ڤه‌كۆلينێن تاوانێن نێڤ دەوله‌تى(یوئێن) کار لسەر جینۆسایدا ئێزدیان دکت

Lalish Duhok

ب چاڤدێریا بەرێز”شێخ شامۆ” هەشت سالیا وەغەركرنا هۆنەرمەند”خدر فەقیر” هاتە ساخكرن

Lalish Duhok