شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی فه‌ره‌نسی كرد

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی فه‌ره‌نسی كرد

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ كريستيان كامبۆن، سه‌رۆكى لیژنه‌ی ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى و هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى پيران ‏‏(سێنات)ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی پێشوازیكردن له‌ شانده‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌، تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ‏چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ‏سياسى، سه‌ربازى و مرۆييى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ‏سه‌رۆك ئيمانوێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ‏به‌گشتى كرد.‏

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌، ‏باس له‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌ عێراق و سووريا و ئاله‌نگارییه‌كانی دۆخى ‏سياسى عێراق، كرا.

نێچیرڤان بارزانی، داوای له‌ شانده‌كه‌ كرد له‌ هاوكاریكردنی هه‌رێمى كوردستان و عێراق ‏به‌رده‌وامبن، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌بێ ‏چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگيریی سياسى له‌ عێراق نايه‌ته‌ ‏ئاراوه‌ و به‌ كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى ‏عێراق له‌ قه‌ڵه‌مدا.‏

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ی ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و به‌رگرى و هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى پيرانى فه‌ره‌نسا ، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى پشتگيرى وڵاته‌كه‌ی ‏بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى سڵاوى ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكى سێناتى ‏فه‌ره‌نسا به‌ نێچيرڤان بارزانى، ئاماده‌يى فه‌ره‌نساى بۆ يارمه‌تيدانى ‏عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و گێڕانه‌وه‌ى ‏سه‌قامگيرى نيشاندا.‏

هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ‏به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ره‌وشى ئێزدى و كريستيان و پێكهاته‌كان ‏له‌ هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سبه‌ی ئه‌زموونێن گشتی يێن پۆلا 12ێ ئاماده‌يى دێ ده‌ست پێ كن 

Lalish Duhok

پێنج فەرمانبەرێن كارەبا دهۆكێ هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

بارانةكا بهێز بۆ ماوێ چه‌ند رۆژان دێ هه‌رێما كوردستانێ ڤه‌گرت

Lalish Duhok