شبكة لالش الاعلامية

میرێ ئێزدیان دێ سەره‌دانا بەحرێن كه‌ت 

میرێ ئێزدیان دێ سەره‌دانا بەحرێن كه‌ت 

رووداو دیجیتاڵ

میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندێک بەرەو مەنامەی پایتەختی بەحرێن بەڕێکەوت. کۆڕبەندەکە دوو رۆژ دەخایێنێت و پاپای ڤاتیکانیش بەشداریی تێدا دەکات.

“کۆڕبەندی بەحرێن بۆ دیالۆگی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە پێناو پێکەوەژیان و مرۆڤایەتی”، رۆژی پێنجشەممە لە مەنامەی پایتەختی بەحرێن بەبەشداریی پیاوانی ئایینی و میری بەحرێن دەست بە کارەکانی دەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

رۆژی چوارشەممە 02-11-2022 فارس کتی، راوێژکاری میری ئێزدییان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان بە داوەتی فەرمی میری بەحرێن بەشداری لە کۆڕبەندەکە دەکات.”

سەبارەت بە نێوەڕۆکی کۆڕبەندەکەش فارس کتی گوتی: “تایبەتە بە پێکەوەژیانی ئایینی و برایەتی نێوان مرۆڤەکان”.

زیاتر لە 200 پیاوی ئایینی لە سەرانسەری جیهاندا بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن. فارس کتی ئاماژەی بەوەدا جارێ دیار نییە کە میری ئێزدییان لە کۆڕبەندەکە گوتاری دەبێت یان نا.

یەکێک لە بەشدارە دیارەکانی کۆڕبەندەکە، پاپا فرانسیسی دووەم، پاپای ڤاتیکانە. راوێژکاری میری ئێزدییان سەبارەت بە دیدار و گفتوگۆی میری ئێزدییان لەگەڵ پاپادا، گوتی: “جەنابی میر لە سەردانەکەیدا کۆمەڵێک دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا دەبێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش 36 قوتابیێن سەركەفتی ل باعەدرێ‌ خەلاتكرن

Lalish Duhok

ل نەخۆشخانا زارۆکبوونێ زارۆکەكێ ئێزدى هاتبوو رەڤاندن

Lalish Duhok

دسميناره‌كێ دا (چاوانيا سەرەدەریکرنا گەنجان ل گەل سۆشیال میدیایێ) دئێته‌ به‌حسكرن

Lalish Duhok