تشرینی دووه‌م 23, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل 2100 چى بسه‌ر عێراقێ دا دێ ئێت؟

ل 2100 چى بسه‌ر عێراقێ دا دێ ئێت؟

وشه‌:

كەس نازانێت بەوردی ژمارەی دانیشتووانی عێراق چەندە و ئەوانەی لە عێراق دەژین هەموویان عێراقین، یان لە وڵاتانی تر هاتوون و بە عێراقی حسێب كراون، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بە زیاتر لە 40 ملیۆن دادەنێت، راپۆرتەكانیش دووپاتی دەكەنەوە ساڵانە 1.2 ملیۆن منداڵ لەدایك دەبن، ئەگەر كار وا بڕوات لە 2100 ژمارەی دانیشتووانی عێراق چی بەسەر دێت؟

راپۆرتێكی پەیمانگەی واشنتن پێشبینی دەكات ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە 2100 لە 112 ملیۆن تێپەڕ بكات، بەوەش گرنگی پێگەی جیۆستراتیجی لە ناوچەكە زیاد دەكات، راپۆرتەكە دەڵێت، بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان توركیا و ئێران زیاترین ژمارەی دانیشتووانیان لە ناوچەكە هەیە، بەڵام لە 2100 پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتووانی توركیا لە 85 ملیۆنەوە بۆ 83 ملیۆن كەم ببێتەوە، ئیرانیش لە 89 ملیۆن ببێتە 80 ملیۆن كەس.

روونی كردەوە، بە پێچەوانەوە ژمارەی دانیشتووانی هەریەك لە عێراق و یەمەن زۆر زیاد دەبن و دەتەقنەوە، بەوەش گرنگی جیۆسیاسیان زیاد دەكات، كاتێك ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە 44 ملیۆنەوە دەگاتە 112 ملیۆن، واتە بە رێژەی 40% لە ئێران و توركیا زیاتر دەبێت.

راپۆرتەكە ئەوەشی باس كردووە، ئێستە ژمارەی دانیشتووانی عێراق 75%ی ژمارەی دانیشتووانی هەر شەش دەوڵەتی كەنداو پێك دێنێت بە سعوودیەشەوە، لە 2100 عێراق دەبێتە گەورەترین وڵاتی كەنداو لە رووی دانیشتووانەوە، كە ئەوكات ژمارەی دانیشتووانی سعوودیە دەگاتە 50 ملیۆن كەس، هەرچی یەمەنە ژمارەی دانیشتووانی لە 2100 دەگاتە 75 ملیۆن كەس.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi