شبكة لالش الاعلامية

هه‌زار نەخۆش ژبه‌ر شاشيا کارمەنده‌كى تووشی ئایدزێ دبن

هه‌زار نەخۆش ژبه‌ر شاشيا کارمەنده‌كى تووشی ئایدزێ دبن

رووداو- هەولێر

لە نەخۆشخانەیەکی باکووری ئیندیانا بەهۆی هەڵەی کارمەندێكی پاککەرەوەی پزیشكی کە نەیتوانیوە بەباشی ئامێرە پزیشكییەکان پاکبکاتەوە، زیاتر لە 1000 کەس تووشی ئەیدز دەبن.

بەرپرسانی نەخۆشخانەی گۆشن لە گۆشنی ئیندیانا لە ئەمریکا رایانگەیاندووە یەکێك لە هەنگاوەکانی پاککردنەوەی ئامێرە پزیشكییەکانی نەشتەرگەری بە باشی لەلایەن کارمەندێكیان ئەنجامنەدراوە، بەمەش زیاتر لە 1000 نەخۆش مەترسیی هەیە تووشی ئەیدز، ڤایرۆسی جگەری جۆری بی و سی ببن.

لە نامەیەکدا کە لەلایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەی گۆشن بۆ نەخۆشەکان نێردراوە، تێیدا هاتووە: “ئامێرە پزیشكییەکانمان بەردەوام بە پێکهاتە کیمیاییەکان پاکدەکرێنەوە، کە تەواو سەلامەتن، بەڵام ئەو ئامێرانە رەنگە بە تەواوی پاکنەکرابنەوە”، بەمەش مەترسی هەیە ئەو کەسانەی کە لەو ماوەیە نەشتەرگەرییان بۆ کراوە تووشی ڤایرۆسی جگەر و ئەیدز ببن.

دانیال نافزیگەر، بەرپرسی زانستی نەخۆشخانەکە دەڵێت وەک هەموو کاتێك بۆ سەلامەتی نەخۆشەکانمان بە وردی بەدواداچوون دەکەین و رێکاری گونجاو و توند دەگرینە بەر بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە.

نەخۆشخانەکەی باکووری ئیندیانا لە ئەمریکا دەڵێت ئێستا ئۆفەرێكی تایبەتی پشكنین بەخۆڕایی بۆ 1182 نەخۆش رادەگەیێنن، کە مەترسیی هەیە بەرکەوتنیان هەبووبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەو نەخۆشیێن زێده‌تر تووشی خانمان دبن

Lalish Duhok

كه‌يفخۆشترين وهلاتێن جيهانێ هاتنه راگه‌هاندن.. بزانه ئيراق ل رێزا چه‌ندێ یه‌؟

Lalish Duhok

زێده‌تر ژ 200 جاران مارى پێڤه‌دايه‌ و نه‌مريه‌  

Lalish Duhok