شبكة لالش الاعلامية

پێله‌كا دی يا بەفروبارانێ دێ هەرێما کوردستانێ ڤه‌گرت  

پێله‌كا دی يا بەفروبارانێ دێ هەرێما کوردستانێ ڤه‌گرت  

باسنيوز:
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بەفروباران و سەرماوسۆڵە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “ئەمشەو وسبەی دوو شەممە 16/1/2023، لە ئەنجامی هاتنی بڕێک هەوری تر لە دەریای ناوەڕاستەوە بەوهۆیەوە ئاسمانی ناوچەکان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت و لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کاتی بەسەر هەندێ شوێن و ناوچەدا”.

دەشڵێت: “پێشبینی دەکەین لەڕۆژی سێشەممە بەولاوە بۆ ماوەی هەفتەیەک ناوچەیەکی پەستان بەرزی باڵادەست لە باکوورەوە دادەبەزێتەوە ناوچەکان و کەشێکی سەقامگیر بڕەخسێنێ لەسەر تەواوی ناوچەکان ئەگەری دابارین نابێت تاناو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە”.

ئاماژەشی بەوەداوە: “خێرایی ئەم هەفتەیە بەزۆری ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرما سبەینێوە تا وەکوو ڕۆژی هەینی 1 تا 4 پلە ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات”.

هەروەها ئەوە شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە: “پێشبینی دەکەین لەناو مەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە و بەولاوە شەپۆلەکانی باران و بەفربارین و سەرماوسۆڵە بەڕووی ناوچەکەدا بێنەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی دێ سەرپەرشتیا شەرێ مووسل کەت

Lalish Duhok

جاره‌كا دی فرۆكێن شه‌رى يێن توركیا سنوورێن ئامێديێ بوردۆمان كرن

Lalish Duhok

سێ کەمپێن دى بۆ ئاوارەيێن مووسلێ دئێنه‌ دروستكرن

Lalish Duhok