روونكرنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا دارایی و ئابووری يا حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ
باسنيوز:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان، ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕاى گشتى راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26/1/2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان، ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕاى گشتى راگه‌یاند، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
چەند ڕۆژێکە هەڵمەتێکى ناڕەوا کراوەتە سەر دامەزراوەى باج بە تایبەت بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى باجەکان و خانووبەرەى میرى لە زۆر پەیج و ڕاگەیاندنەکان، بۆیە لێرەدا بە پێویستى دەزانین ڕووى ڕاستى ئەو ڕووداوە بۆ خەڵکى بەشەرەفى کوردستان بخەینەڕوو.
دامەزراوەى باج بە پێی بنەما یاساییەکان مافى ئەوەى هەیە لەهەر کاتێک و شوێنێک بەدواى سەرچاوەى داهاتى ڕاستەقینەى باجدەردا بگەڕێت، بۆیە لیژنەکانى بە شەو و ڕۆژ ماندوونەناسانە کار بۆ هاتنەدى ئەو ئامانجە دەکەن، ڕاستى ڕووداوەکە لە ڕێکەوتى 2022/12/7، ئەو فەرمانبەرانە کە یەکێکیان ئافرەتە لە کاتى سەردانى کردنى سەنتەرى جوانکارى (د.ناز) لە لایەن پارێزەر (شیراز شهاب) ڕێگریان لێکراوە و پاش لێدان و ئەشکەنجەدانیان دەستبەسەریان کردوون.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەو پارێزەرە هیچ پەیوەندى بەم سەنتەرەوە نەبووە، بۆیە سەرلەبەرى ئەو تۆمەت و بوختانانە ڕەت دەکەینەوە کە لەلایەن ئەو کەسەوە بۆ وەزارتمان هەڵبەستراوە، وە ئەگەر ئەو کەسەى خۆى ناساندووە پارێزەر بێت پێویست بوو چاوەرێی دەرئەنجامى بڕیارى دادگا بکات، نەوەک پەنا بباتەبەر سۆشیال میدیا و لەو ڕێگەیەوە بە ئامانج دامەزراوەکانى دەوڵەت و کاراکتەرە ئەکتیڤەکانى ئەو دامەزراوانە بکاتە ئامانج و تۆمەت و تەشهیر و ناوزڕاندنیان بۆ بهۆنێتەوە کە ئەمە دوورە لە پیشە و نەریتى پارێزەرایەتى، بۆیە ئێمە لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ گەڕاندنەوەی مافى ئەو فەرمانبەرانە و دەرخستنى ڕاستیەکان بۆ ڕاى گشتى.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی