مەسرور بارزانى پێشوازى ل شاندهكێ پەرلەمانێ ئهورۆپا کر
باسنيوز:
ئهمڕۆ چوارشهممه 8/3/2023، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى پهرلهمانتارانی يهكێتيى ئهورووپا به سهرۆكايهتيى سارا سكيتێدال سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق كرد.
شاندی پەرلەمانیی ئەورووپا کورتەیەکیان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دەربڕی و ئاماژەشیان بەوەدا کە پەرلەمانی ئەورووپا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە عێراقدا دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، سەرۆکی حکوومەت، ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم ساڵەدا دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری کرد و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە پسپۆڕی و ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی ئەوروپا تاوتوێ کرا .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی