شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکوەزیرێن هه‌ڕێمێ مەسرور بارزانی سەره‌دانا بازاڕێ هەولێرێ دکه‌ت

سەرۆکوەزیرێن هه‌ڕێمێ مەسرور بارزانی سەره‌دانا بازاڕێ هەولێرێ دکه‌ت
K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی هەولێری هەولێری کرد و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوەی پێیان بکرێت دەیکەن بۆ ئەوەی خەڵک بە ئارامی بژین.

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی بازاڕ و کاسبکاران و ئامادەکارییەکانی هاووڵاتییان بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی هەولێری کرد.

لەمیانی بەسەرکردنەوەی بازاڕی شاری هەولێردا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چایخانەی مەچکۆ، کە یەکێکە لە چایخانە کلتوورییەکانی شاری هەولێر و دەکەوێتە نزیک قەڵای هەولێر، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویکەوت بە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان و وێڕای هەواڵپرسین و بەدواداچوون بۆ دۆخی ژیان و کاریان، هاووڵاتییان وێنەی یادگارییان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت.

نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 کە لە چایخانەی مەچکۆی شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قسەیکرد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشخاڵی خۆی دەربڕی کە ئەمشەو توانیویەتی لەگەڵ هاووڵاتییانی شاری هەولێر بێت.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، “زۆر پێخۆشحاڵم و هیوادارم هەمیشە هەروا شادبن و ئەوەی پێمان بکرێت، ئێمە دەیکەین بۆ ئەوەی خەڵک ئاوا بتوانێت بە ئارامی لەم وڵاتە و لەم شارە خۆشەویستەدا بتوانن بێنە دەرەوە. منیش زۆر خۆشحاڵم ئەمشەو توانیم بێم لە خزمەتیاندابم”.

هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دوای سەردانەکەی بۆ بازاڕی ھەولێر لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “زۆر خۆشحاڵبووم ئەمشەو دەرفەتی ئەوەم هەبوو سەردانی ناوبازاڕی هەولێر بکەم و لە چایخانە و قاوەخانەی کولتووری مەچکۆ، بە دیداری ژمارەیەک لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست شادبووم. خوای مەزن کوردستانمان بپارێزێت و هەمیشە ئاوا ئاوەدان و ئارام بێت”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسروور بارزانی: ل هەرێما کوردستانێ دەلیڤەیەکا باش بۆ ئازادیا راگەهاندنێ هاتیە پەیداکرن

Lalish Duhok

نوونەرێ نڤسینگەها سەرۆکوەزیران سەرەدانا بنگەهێ لالش تایێ شاریا كر

Lalish Duhok

ئاشتن کارتەر: شەرێ مووسل ل گۆرى پلانێ ب رێڤه‌دچت

Lalish Duhok