سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ دێ سەره‌دانا ئەڵمانیا که‌ت
کوردستان TV
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە بەرلین و لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەڵمانیا کۆ دەبێتەوە.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته به‌رلين و سبه‌ى دووشه‌ممه 26ـی 06ـی 2023 له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئۆلاف شۆڵتز و ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسانى باڵاى ئه‌ڵمانيا كۆده‌بێته‌وه.
له ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا تاوتوێ ده‌كات.
هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بەوە دابوو کە بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەڵمانیای فیدراڵ بکات و لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێزکاری ئەڵمانیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
هەروەها ڕۆژی هەینی کریستیان هۆفمان، جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە ئولاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
جێگری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا لەبارەی ئەو تەوەرانەی کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێ، ئاماژەی بەوە دا کە باس لە ڕەوشی ناوچەکە دەکرێت، هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی