شبكة لالش الاعلامية

58 ملیار دۆلارێن عێراق دیارنينن

58 ملیار دۆلارێن عێراق دیارنينن  

وشه‌
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، لە ساڵی 2016 بڕی 56 ملیار دۆلار بۆ كەرتی تایبەت لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە خەرج كراوە، بەڵام هیچ شەفافییەتێكی تێدا نەبووە و نازانرێ چۆن و لە چی خەرج كراوە.

عادل نووری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لیژنەی دەستپاكی و دارایی بە وردی چاودێری ئەو بابەتە دەكەن و تا ئێستەش ئەنجامەكە هیچ ڕوون نییە لەبارەی چۆنیەتیی خەرجكردنی بودجەی ساڵی دارایی ساڵانی پێشوو لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە.

ئاماژەی داوە، كە لە ساڵی 2016 حكوومەتی عێراق تەواوی ئەو پارەیەی لە بودجەی ساڵە دیاری كرابوو خەرجی كردووە كە 115 ملیار دۆلاری ئەمەریكی بوو، جگەلەوە 58 ملیار دۆلاریش بۆ كەرتی تایبەت بەشێوەیەكی نهێنی و شاراوە خەرج كراوە، تا ئێستە هیچ زانیارییەكی لەسەر نییە و نازانرێ كەی و چۆن و بۆ كێ خەرج كراوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كرد، حكوومەتی عەبادی كە باس لە چاكسازی دەكات، كەچی خودی خۆی تا ئێستە حیساباتی كۆتای ساڵ پێشكەش بە لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەران ناكات، بۆیە پێویستە میدیاكان بە چڕی تیشك بخەنە سەر ئەو بابەتە و پشتیوانی ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی بن لە عێراق.

ونبوونی 58 ملیاری تری عێراق لە كاتێكدایە، پێشتر دامەزراوە نێودەوڵەتی و میدیاكان بڵاویان كردەوە، كە لە سەردەمی هەردوو خولی نووری مالیكی لە 2006 تا 2014 بڕی 550 ملیار دۆلاری عێراقی دزراوە و بەهەدەر دراوە، تا ئێستە كەس نازانێ چی بەسەر ئەو بڕە زۆرە لە بودجە و داهاتی عێراق هێنراوە.

سەرچاوە/بەغداد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل رۆژهەلاتێ کوردستانێ هۆشداریا دروستبوونا له‌هيا دئێته‌ دان 

Lalish Duhok

پلێن گەرمێ زێده‌تر بلند دبن

Lalish Duhok

سه‌قاناسى: بارانبارین دێ بەردەوام بت

Lalish Duhok