شبكة لالش الاعلامية

فەیسبووك زه‌لامه‌كى 35 سالى دئێخته‌ زيندانێ ڤه‌

فەیسبووك زه‌لامه‌كى 35 سالى دئێخته‌ زيندانێ ڤه‌ 

وشه‌
تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بووە هۆكاری بەندكردنی پیاوێكی تایلەندی بۆ ماوەی 35 ساڵ، بەهۆی بڵاوكردنەوەی پۆستێك لەلایەن ئەو پیاوەوە كە وەك سووكایەتیكردن بە خانەوادەی شاهانەی تایلەند لە قەڵەم درا و قورسترین سزای بەسەردا سەپێنرا.
دادگەی سەربازی شاری “بانكۆك” تۆمەتبار “ویتشای” بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە خانەوادەی پاشایەتی تایلەند دادگایی كرد، چونكە گرتەیەكی ڤیدیۆی تایبەت بە خانەوادەی شاهانەی لە فەیسبووكەكەی بڵاو كردووەتەوە، ئەمەش بەگوێرەی یاسای iLawی ئەو وڵاتە سووكایەتیكردنە بە خانەوادەی پاشایەتی و پاشای وڵات، بۆیە قورسترین سزا بەسەر ئەو كەسە سەپێنرا كە تا ئێستە لەسەر كارێكی لەو شێوەیە سزای قورسی وا بەسەر هیچ كەس نەسەپێنراوە.
بەگوێرەی مادەی 112ی یاسای تاوانەكان لە وڵاتی تایلەند، تۆمەتبار بە تاوانی سووكایەتیكردن بە پاشا و شاژن، لە مادەی یاسایییەكە هاتووە كە هەر كەسێك سووكایەتی بە خانەوادەی شاهانە بكات، سزای بەندكردن دەدرێ بە مەرجێك سزاكەی لە 15 ساڵ كەمتر نەبێت.
ویتشای تەمەنی 70 ساڵە و 10 تۆمەتی خراوەتە پاڵ، بەو هۆیەوە 35 ساڵ گرتنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەكرا، تا ئێستە چەندان كەسی تر بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و پۆست لەسەر خانەوادەی شاهانەی تایلەندا دادگایی كراون و خراونەتە گرتووخانەوە، بەڵام هیچیان ماوەی بەندكردنەكەی نەگەیشتووەتە 35 ساڵ.
سەرچاوە/العربیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاميره‌كێ نوو دكارت ئاڤا ڤه‌خوارنێ ژ هەوايى دروست بكه‌ت

Lalish Duhok

50%تووشبوويێن كۆرۆنا گه‌نجن

Lalish Duhok

دەمێ تە ژڤانەک هەبیت ئەڤان جلکان نەکە بەرخۆ

Lalish Duhok