شبكة لالش الاعلامية

پێله‌كا گه‌رمێ ب ڕێڤه‌يه‌

پێله‌كا گه‌رمێ ب ڕێڤه‌يه‌

وشه‌:

خەریكە شەپۆلە گەرماكانی هاوین دەگەن، ئەوەش دوای بەڕێكردنی زستانێكی پڕ لە ساردی و كەشوهەوایەكی سەختی باران و سەرما و تەرزە، رەنگە ئەو كەشواهەیە زیاتر بە كاریگەرییەكانی گۆڕانكاری كەشوهەواوە بێت، كە وای كردووە لە هەندێك وڵاتی ئەوروپا پلەكانی گەرما نائاسایی بەرز ببنەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسێك لەم هەفتەیەوە پلەكانی گەرما تا نزیك 50 پلەی سەتی بەرز دەبنەوە.

واسق سەلامی، كەشناس لەو بارەوە دەڵێت، لە پێنجشەمی داهاتووەوە شەپۆلێكی بەهێزی گەرما روو لە زۆرینەی ناوچەكانی عێراق دەكات، بە شێوەیەك پلەكانی گەرما تا 50 پلەی سەتی بەرز دەبنەوە، روونی كردەوە، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەكان ئەو كەشوهەوا گەرمە ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، لە شارەكانی باشووری عێراق پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەتی.

دووپاتی كردەوە، دەتوانرێت ئەو شەپۆلە بە یەكەم شەپۆلی گەرمای هاوین دابنرێت، لە رۆژی شەموو بەدواوەش كەشوهەوا دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو نزمە پەستانە گەرمە وەرزییەوە، ئاراستەی باش بەرەو باكوری رۆژئاوا دەبێت و تێكڕای خێراییەكەی 20 بۆ 30 كلیۆمەتر دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ڤپه‌يمانيا نیشتیمانی: دڤێت ل سەر سەربەخۆیێ ئاخفتنێ لگەل بارزانی بکەین

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤ ده‌وله‌تى:سێ تاخێن مووسلێ ماينه‌ بێنه‌ كۆنترۆلكرن

Lalish Duhok

سه‌قاناسى: شه‌ش رۆژان به‌فر و بارانه‌

Lalish Duhok