شبكة لالش الاعلامية

دەستەيا گەشتوگۆزارێ هۆشداريێ دده‌ت

دەستەيا گەشتوگۆزارێ هۆشداريێ دده‌ت

باسنيوز:

گوتەبێژى دەستەى گشتیى گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند لەسەر سکاڵاى گەشتیارانى شارەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق لێپێچینەوە لە هەر کۆمپانیایەکى گەشتیارى دەکەین کە پارەى هاتنە ناو ناوچە گەشتیارییەکان لە گەشتیاران وەربگرێت.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژى دەستەى گشتیى گەشتوگوزار، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “سکاڵایەکى زۆرمان بۆ دێت لەلایەن گەشتیارانى شارەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکى گەشتیارییەوە بۆ هەر گەشتیارێک کە دەچێتە ناو ناوچە گەشتیارییەکان بڕى پێنج هەزار دینار وەردەگرن، کە ئەوەش پێچەوانەى ڕێنوێنیى دەستەى گەشتوگوزار و حکوومەتى هەرێمى کوردستانە و هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نییە”.

گوتیشى: “پێمان وایە ئەو دیاردەیە دەبێتە مایەى بێزارى گەشتیاران و کەمبوونەوەى ژمارەیان، بۆیە تەواوى کۆمپانیا گەشتیارییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە کە بە هیچ شێوە ئەو پارەیە لە هیچ گەشتیارێک وەرنەگرن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووى لێپرسینەوە سزا و غەرامەکردن دەکرێنەوە، هاوکات گەشتیارانیش دەتوانن ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى لێپێچینەوە بەدواداچوون بکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د. ڤیان سه‌برى: پارتى پێرابوونێن قانونى وه‌رگرتینه‌ بۆ ڤه‌گه‌راندنا هه‌ردوو كورسیێن خوه‌

Lalish Duhok

ترەمپ: ناتۆ بوويه‌ رێکخراوه‌كا كێم تەرخەم

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و عەمار ئەلحەکیم گرنگييا ھەماھەنگیێ ناڤبه‌را ھەولێر و بەغدا دووپات دكن

Lalish Duhok