كانونی یه‌كه‌م 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مسر ئاسانكارییان بۆ پێدانا ڤیزێ‌ بۆ وه‌لاتییێن هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ت

مسر ئاسانكارییان بۆ پێدانا ڤیزێ‌ بۆ وه‌لاتییێن هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ت

K24 – هەولێر:

كونسوڵخانه‌ی گشتی میسر له‌ هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك ئاسانكاری بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڤیزا به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات، ئه‌وانه‌ی به‌په‌له‌ن و ڤیزایان پێویسته‌، ده‌توانن به‌ده‌ستى بهێنن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی میسر له‌ هه‌ولێر، له‌مه‌ودوا ڤیزای میسر به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه به‌په‌له‌ن‌ هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقین، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م: ته‌مه‌نیان له‌ خوار 16 ساڵی‌ و هه‌روه‌ها‌ سه‌رووی 60 ساڵیدا بن.

دووه‌م: پێویسته‌ ته‌واوی گرووپه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی میسره‌وه‌ ناسراو و دیاریكراوبن.

سێیه‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڤیزای وڵاتانی (ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، وڵاتانی ناوچه‌كه‌، هه‌ڵگری ڤیزای شنگن، به‌ریتانیا، ژاپۆن، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا) ده‌توانن له‌ ته‌واوی ده‌روازه‌كانی میسر ڤیزای میسریان ده‌ستبكه‌وێت، به‌مه‌رجێك ماوه‌ی ڤیزاكه‌یان به‌سه‌ر نه‌چووبێت.

چواره‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌توانن ڤیزای میسر وه‌ربگرن، هه‌ڵگری نیشینگه‌ی نیشته‌جێی وڵاتانی (ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، وڵاتانی شنگن، به‌ریتانیا، ژاپۆن، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا)ن.

پێنجه‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ هه‌ڵگری نشینگه‌ی نیشته‌جێبوونی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بین، به‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌كه‌ی له‌ شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi