شبكة لالش الاعلامية

وه‌زيرێ كۆچ و كۆچبه‌ران به‌حسێ ب زۆرى ڤه‌گه‌راندنا په‌نابه‌رێن كورد و عێراقێ دكت

وه‌زيرێ كۆچ و كۆچبه‌ران به‌حسێ ب زۆرى ڤه‌گه‌راندنا په‌نابه‌رێن كورد و عێراقێ دكت

باسنيوز:

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لە یەکەم لێدوانیدا باسی پەنابەرانی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-1-2019، نەوفەل بەها موسا، وەزیری نوێی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەست بەکار بوو و لە یەکەم چالاکیشدا، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، نەوفەل بەها موسا رایگەیاندووە، پێویستە ئاوارە عێراقییەکان، کە بەهۆی شەڕی دژی رێکخراوی تئرۆریستی داعشەوە ئاوارە بوون و زۆربەیان پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و حکوومەت ئاسانکارییان بۆ بکات.

وەزیری کۆچ و کۆچبەران لەبارەی ”بەزۆر گەڕاندنەوە“ی پەنابەرانی عێراقی و کوردستانی لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، رایگەیاندووە، ”هەر گەڕاندنەوەیەکی بەزۆرەملێی پەنابەران رەت دەکەینەوە“.

نەوفەل بەها موسا ئاماژەی بە بارودۆخی ئاوارە عێراقییەکان، کە بەهۆی شەڕی داعش و شەڕی تائیفیی میلیشیاکانی عێراق کردووە و رایگەیاندووە، پێویستە داواکارییە سەرەکییەکانیان جێبەجێ بکرێت، کە گرنگترینیان دابینکردنی نەوت و خواردن و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانە.

رۆژی پێنجشەممە 10-1-2019، پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و پەرلەمانتاران متمانەیان بە نەوفەل بەها موسا وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەخشی و سوێندی یاسایی خوارد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

برێت مه‌كگۆرك:پلانێن ئازادكرنا مووسلێ دئێنه‌ گۆتوبێژكرن

Lalish Duhok

وەزارەتا بازرگانی: ل دهۆک و هەولێرێ دێ پارێ گەنمێ 2014 ێ یێ جۆتیاران هێته‌ دابەش كرن

Lalish Duhok

د. فوئاد حسێن: ئه‌و هێرشێن ل دژی هەرێما كوردستانێ دهێنه‌ كرن ئارامییا عێراقێ تێکددەن

Lalish Duhok