شبكة لالش الاعلامية

قايمقامێ شێخان:ئێزدى و کریستیانان به‌رى موسڵمانان داشکاندن بۆ هه‌يڤا ره‌مه‌زانێ کر

قايمقامێ شێخان:ئێزدى و کریستیانان به‌رى موسڵمانان داشکاندن بۆ هه‌يڤا ره‌مه‌زانێ کر
قایمقامی قەزای شێخان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە دەڤەری شێخان بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان چەندین داشکاندن ڕاگەیەندراون و دەڵێ: پێش موسڵمانان کریستیان و ئێزدیەکان ئامادەبوون داشکاندن بکەن بۆ مانگی ڕەمەزان.

سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەسەر پێشنیاری لقی ٢٠ی شێخان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەی شارەکە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز چەندین پاکێج ڕاگەیاندراون، لەوانە ھەموو دکتۆر و دەرمانخانە و تاقیگەکان بەڕێژەی زۆر باش داشکاندنیان کردووە، ھەروەھا بازرگانان و ھەموو شوێنەکانی کار داشکاندنیان کردووە، تەنانەت وێستگەکانی سووتەمەنیش لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ ھەر لیترێک بەنزین ٦٠ دینار داشکاندنیان کردووە.

قایمقامی شێخان گوتیشی: قەزای شێخان مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئاینەکانە و کاتێک پێشنیاری داشکاندمان خستە بەردەم چین و توێژەکان پێش موسڵمانان کریستیان و ئێزدیەکانی شێخان ئامادەییان نیشاندا داشکاندن بکەن بۆ مانگی ڕەمەزان، واتە ھەموو پێکهاتەکان بەشدارن.

سەردار یەحیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە حەفتەی داھاتوو قۆناغی دووەمی پاکێجی ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ھاوکاری ماددی و خۆراک بەسەر ژمارەیەکی بەرچاوی خێزانە ھەژارەکاندا دابەش بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌ربژاره‌كێ پارتی:ل بەغدا کار بۆ قەره‌بووکرنا پێکھاتێن مووسل دکەین

Lalish Duhok

كێشا تاپۆكرنا خانیێن وەلاتیێن كۆمەلگەها مەهەتێ‌ نەهاتیە چارەكرن

Lalish Duhok

پارێزگارێ دهۆكێ پێشوازیا جیلان جارو قاره‌مانا وه‌رزشى بۆ هلگرتنا گرانیێ كر

karwanhaji