شبكة لالش الاعلامية

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنان لیژنەيه‌ك بۆ دیارکرنا فەرمانبەرێن بنگه‌هێن دەنگدانێ پێکئينا

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنان لیژنەيه‌ك بۆ دیارکرنا فەرمانبەرێن بنگه‌هێن دەنگدانێ پێکئينا
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لیژنەیەکى پێکهێنا بۆ دیاریکردینى فەرمانبەرانى وێستگە و بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان. گوتەبێژى کۆمیسیۆن دەڵێت، “ژمارە و مووچەى ئەو فەرمانبەرانە بە بڕیارى لیژنەکە دیاری دەکرێت”.

25ى ئادارى 2024، جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە رووداوى گوت: “بە بڕیارێکى عومەر ئەحمەد، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ دیاریکردنى فەرمانبەرانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.”

جومانە غەلاى گوتی:” لیژنەکە شێوازى دیاریکردنى فەرمانبەرانى کۆمیسیۆن دادەنێت و دەیداتە ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بە مەبەستى پەسندکردنى.”

لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی فەیاز یاسین حوسێن، جێگرى سەرۆکى کۆمیسیۆن دەبێت، ئەندامەکان لە بەشی پەرەپێدان و مەشق، فەرمانەگەى ئۆپەراسیۆن و تەکنەلۆژیا و زانیارى، ئەمیندارێتیی گشتى، فەمانگەى کارگێڕى و دارایی دەبێت.

3ی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی، رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. دوای فەرمانەکە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێوشوێنەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە دەستپێکرد.

ئەو لیژنەیە میکانیزمی دیاریکردنى فەرمانبەرانى دەنگدان دیاریدەکات و دواتر ئەنجوومەنى کۆمیسیارایان ئەو میکانیزمە پەسند دەکات.

گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیاند، ژمارە و مووچەى ئەو فەرمانبەرانەى دەنگدان لەلایەن ئەو لیژنەیەوە دیاری دەکرێت.

فەرمانبەرانى هەڵبژاردن بۆ رۆژى دەنگدانى پەرلەمانى کوردستان بەشێوەى گرێبەست لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە کار دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی دیمۆكراتی كوردستان: سەرەڕای هەمی دژایەتییان لێ هێشتا پارتی ئێكەما كوردستانێ و ئیراقێ یە

Lalish Duhok

لێكۆلینا چیلكۆت كو راستیێن داگیركرنا عێراقێ دیاردكه‌ت،هاته‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

توركيا:داخوازا لێ بۆرينێ ژ رووسيا ناكه‌ين

Lalish Duhok