هه‌نگاریا راپرسيێ ل سه‌ر وه‌رگرتنا په‌نابه‌ران دكت
ZNA – هه‌ولێر
سه‌رۆک کۆماری هه‌نگاریا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی به‌نیازه بڕیاری یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌زۆری په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌کێتییه‌وه بخاته راپرسی.
له‌م راپرسییه که بڕیاره رۆژی 2ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، پرسیار له خه‌ڵکی هه‌نگاریا ده‌کرێت که “ئایا پێویست ده‌کات وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت؟”
یه‌کێتیی ئه‌وروپا پێشتر بڕیاری دابوو ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌کێتییه ده‌بێت هه‌ریه‌که‌و پشکێکیان له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران هه‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
