هیچ حاله‌ته‌كێ زیكا ل كوردستانێ نينه
K24- هه‌ولێر
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆباسانه‌ی ده‌رباره‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی قایرۆسی زیكا له قه‌زای سۆران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
د. سه‌رهه‌نگ جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری كوردستان24 رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی له دوو كاتی جیاواز دوو حاله‌تی له‌دایكبوون له سۆران تۆماركران و له‌به‌ر ناكامی منداڵه‌كان، یه‌كێك له پزیشكه‌كان گومانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان كردبوو، دوای به‌دواداچوونمان ده‌ركه‌وت كه حاڵه‌ته‌كان، ته‌نها حاڵه‌تی ناكامی جه‌سته‌ی منداڵه‌كانه و یه‌كێك له دایكبووه‌كان دوانه‌ن، یه‌كێكیان كه‌له‌ی سه‌ری نه‌بووه و پێشتریش له پشكنین ده‌ركه‌وتبوو.
به‌رێوه‌به‌ری پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌م فایرۆسه له كوردستان و عێراق بوونی نییه.
ڤایرۆسی زیكا له چه‌ند مانگی رابردوو له وڵاتانی ئه‌مریكای باشوور و ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵدا كه یه‌كێك له نیشانه‌كانی بچووكی سه‌ر منداڵه، پاش له دایكبوونیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
