شبكة لالش الاعلامية

بریکارا وەزارەتا ده‌رڤه‌ یا ئه‌مریكا بۆ مەسرور بارزانی: هەرێما کوردستانێ هەڤپەیمانەكا ستراتیژییە بۆ ئەمریكا

بریکارا وەزارەتا ده‌رڤه‌ یا ئه‌مریكا بۆ مەسرور بارزانی: هەرێما کوردستانێ هەڤپەیمانەكا ستراتیژییە بۆ ئەمریكا
K24 – هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و پەرەپێدانی فەرهەنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازاديی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوتوێ کرا.

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، خۆشحاڵيی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و جەختی لەوە کردەوە، “هەرێمی کوردستان، هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیجیی 360 پلەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە عێراق و ناوچەکەدا.”

وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و کارکردن لەپێناو برەودان بە بەها هاوبەشەکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازاديی بیر و ڕا و ڕاگەیاندن و ئازاديی کارکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی”.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و پاراستنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی دووپات کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کات و پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکانی کوردستان و چارەکردنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنن.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت کردنەوە بوو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە نایاساییەکان و زەوینە خۆشکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانى: پێدڤییه‌ هه‌مى كێماسیێن ته‌كنیكى و بنپێكاریێن ده‌ستوورى و قانوون د مه‌له‌فێ هه‌لبژارتنان دا بهێنه‌ چاره‌كرن

Lalish Duhok

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هه‌موو كه‌سێك له‌ ئه‌مه‌ریكا دڵنیایه‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ زۆر گرنگه‌

Lalish Duhok

لژنه‌يا ده‌ستپاکی ل په‌رله‌مانى: به هه‌ده‌ردانا دراڤه‌كێ زۆر ل هه‌له‌بجه‌ و سلێمانيێ هه‌یه‌

Lalish Duhok