دەزگای راگەیاندنی پارتی، دامەزراندنی بنکەی لالش دەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی
هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی وێڕای پیرۆزبایی، پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك (مەسعود بارزانی) دووپات کردەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و بنبڕكردنی دەردەسەریەكانی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان. دەقی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش بەبۆنەی (22) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەكەتان لە(12/5/1993) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو ئەندامانتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە بەردەوام بن لە كاروچالاكییەكانتان بۆ بەرەوپێشبردنی بنەما رەسەنەكانی كوولتوری ورۆشنبیریتان و پتەوكردن وبەهێزكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی ولێبووردەیی وئاشتەوایی لە نێوان توێژوچینەكانی نێو كۆمەڵگەی كوردەواریماندا. بنكەی لالش دەسكەوتێكی دیاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردییە، دامەزراندنیشی دەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی، كە لەسەردەمێكی سەخت ودژوار و وەك یەكەم دەزگای رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی رۆشنبیرانی ئیزیدیان دامەزرا . بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك (مەسعود بارزانی) دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و بنبڕكردنی دەردەسەریەكانی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان، هەروەها پەرەپێدان و پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی هۆشیاری نەتەوەیی. جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش پیرۆزبێت.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیی دیموكراتیكوردستان
12/5/2015
تُتاح هذه الصورة أيضا في: العربية