شبكة لالش الاعلامية

برقية تهنئة من مؤسسة الثقافة و الاعلام لـ PDK بمناسبة تاسيس مركز لالش الثقافي

دەزگای راگەیاندنی پارتی، دامەزراندنی بنکەی لالش دەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی وێڕای پیرۆزبایی، پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك (مەسعود بارزانی) دووپات کردەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و بنبڕكردنی دەردەسەریەكانی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان. دەقی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش بەبۆنەی (22) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەكەتان لە(12/5/1993) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو ئەندامانتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە بەردەوام بن لە كاروچالاكییەكانتان بۆ بەرەوپێشبردنی بنەما رەسەنەكانی كوولتوری ورۆشنبیریتان و پتەوكردن وبەهێزكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی ولێبووردەیی وئاشتەوایی لە نێوان توێژوچینەكانی نێو كۆمەڵگەی كوردەواریماندا. بنكەی لالش دەسكەوتێكی دیاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردییە، دامەزراندنیشی دەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی، كە لەسەردەمێكی سەخت ودژوار و وەك یەكەم دەزگای رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی رۆشنبیرانی ئیزیدیان دامەزرا . بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك (مەسعود بارزانی) دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و بنبڕكردنی دەردەسەریەكانی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان، هەروەها پەرەپێدان و پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی هۆشیاری نەتەوەیی. جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش پیرۆزبێت.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیی دیموكراتیكوردستان

12/5/2015

تُتاح هذه الصورة أيضا في: العربية

___

خليل سنجاري : تهنئة الى السيد شيخ شامو

Lalish Duhok

أكثر من ثلاثمائة ألف نازح من الكورد الأيزيدية في إقليم كوردستان

Lalish Duhok

زيارة الى مدرسة الربيع الابتدائية للنازحين في مخيم الداودية

Lalish Duhok