ترامپ: كلینتۆن رۆژهه‌لاتا ناڤه‌راست وێرانكريه
K24 – هه‌ولێر:
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند، دیموكراتییه‌كان و هیلاری كلینتۆن بوونه‌ته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێرانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ترامپ گوتیشی: هیلاری كلینتۆن رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه له دوورخستنه‌وه‌ی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میسر و هاتنی ئیخوانه‌كان بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها گوتی: بڕیاره‌كانی كلینتۆن بوونه‌ته هۆی بڵابوونه‌وه‌ی وێرانكاری و خوێنڕشتن و تیرۆر له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستیی پێیان راگه‌یه‌یشتووه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، باڵیۆزی ئه‌مریكا له لیبیا و تیمی كونسوڵخانه له بنغازی زۆر هاواریان كرد، به‌ڵام هیلاری به ده‌میانه‌وه نه‌ڕۆیشت.
ترامپ ئه‌وه‌شی گوت: كاتێك له 2009دا هیلاری كرایه وه‌زیری ده‌ره‌وه، جیهان زۆر جیاواز بوو. لیبیا دۆست بوو. عێراق توندوتیژی تێیدا كه‌میكردبوو. سووریا له ژێر كۆنترۆڵدا بوو. ئێران به سزاكانه‌وه خنكێنرابوو. له میسریش رژێمێكی دۆست كه رێزی ئیسرائیلی ده‌گرت له ده‌سه‌ڵات بوو و داعش بوونی نه‌بوو، به‌ڵام به هاتنی هیلاری تا 2014 هه‌موو شتێكی تێكدا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به ته‌واوی وێران‌كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
