شبكة لالش الاعلامية

دی ئێن ئۆ و گەنەل ئێنێرجی ژ قەرزێن سه‌ر هەرێما کوردستانێ خۆش دبن

دی ئێن ئۆ و گەنەل ئێنێرجی ژ قەرزێن سه‌ر هەرێما کوردستانێ خۆش دبن
رووداو – هەولێر

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، هەردوو کۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنێرجی تورکی لە قەرزەکانیان لە هەرێمی کوردستان خۆشدەبن.

رۆژی پێنجشەممە 24-8-2017 لە راگەیێندراوێکیدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنێرجی تورکی کردووە، کە بەپێی رێککەوتنەکە ئەو دوو کۆمپانیایە لەبەرامبەر زیادکردنی قازانجی پشکەکانیان، لە قەرزەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان خۆشدەبن.

بەپێی راگەیێندراوەکەی سامانە سرووشتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەکانی، %20ی پشکەکانی لە کێڵگەی تاوکێ بە دی ئێن ئۆی نەرویجی دەدات.

هاوکات %4.5ی پشکەکانی لەهەمان کێڵگە لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەکانی، بە کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دەدات.

سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، ئەو رێککەوتنە لە 1ی ئابی 2017ەوە تاوەکو پێنج ساڵی دیکە، واتە تاوەکو 31ی تەمموزی 2022 کاری پێدەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەلاڤکرنا گازا سپی ل دەڤەرێن چیایی دەستپێکر

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌ یا ئه‌مریكا : ژ هێرشێن ئیران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێما كوردستانێ د دلگرانین

Lalish Duhok

ساخله‌میا هه‌رێمێ: 117 حاله‌تێن كولێرایێ هاتینه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok