شبكة لالش الاعلامية

سەنتەری میترۆ: هێرش بۆ سەر رووداو هێرشە بۆ سەر ئازاديا میدیايێ

سەنتەری میترۆ: هێرش بۆ سەر رووداو هێرشە بۆ سەر ئازاديا میدیايێ

رووداو- سلێمانی225524Image1

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان بەتووندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ئۆفیسی سەرەكی (تۆڕی میدیایی رووداو) دەكات و داوا لە دەزگا بەرپرسەكان دەكات هەموو هەوڵێكیان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی بكەرانی ئەم هێرشە.

لە بەیاننامەیەكی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسانی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) نێردراوە، هاتووە: “نیوەشەوی رابردوو بە نارنجۆكێك هێرشكرایە سەر باڵەخانەی سەرەكی (تۆڕی میدیایی رووداو) لە گەڕەكی ئیسكانی هەولێری پایتەخت، بەو هۆیەوە پێنج لە پاسەوان و كارمەندی هونەری ئەو دەزگایە بریندار بوون و زیانی ماددیش بەر دەزگاكەیان كەوتووە”.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە “هەرچەندە چەند بەرپرسێكی ئەمنی شارەكە رایانگەیاندووە كە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییان دەستپێكردوە، بەڵام جارێ باس لە هیچ سەرداوێك نەكراوە بۆ دۆزینەوەی بكەرانی ئەم كارە ترسنۆكانە”.

سەنتەری میترۆ لەكاتێكدا بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكات، پشتیوانی خۆیشی بۆ رۆژنامەنوسان و دەزگاكە رادەگەینێت و جەختیان كردووەتەوە “ئەم هێرشە بۆ سەر تۆڕی میدیایی رووداو، هێرشكردنە بۆ سەر ئازادی میدیا، داوا لە دەزگای ئەمنی پایتەخت دەكەین بە زووترین كات بكەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و رای گشتی لێ ئاگادار بكەن و بدرێنە دادگایەكی عادیلانە”.

هەروەها دەشڵێن “سەنتەری میترۆ سەركۆنەی هەموو رواڵەتێكی تووندوتیژی و هەڕەشەو بەربەستێك دەكات كە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان دەکرێت و نابێت لە ژێر هیچ فشار و بیانوویەك دەسەڵات ئازادی رۆژنامەنووسی بەرتەسك بكاتەوە”.

سەنتەری میترۆ لەو بەیاننامەیەدا ئاماری ساڵی رابردوویانی سەبارەت بە پێشێلكارییەكان لە دژی رۆژنامەنووسان بڵاوكردووەتەوە كە 84 رووداوی جۆراوجۆرە و تیایدا 145 رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەرەكە تۆمار كردووە و لەو رووداوانەدا 173 پێشێلكاری تۆماركراون.

كاژێر 00:05 خولەكی بەرەبەیانی شەممە 25-6-2016 لەڕێگەی نارنجۆكێكەوە هێرشكرایە سەر باڵەخانەی سەرەكی (تۆڕی میدیایی رووداو) لە شاری هەولێر و بە هۆیەوە سێ پاسەوان، شۆفیرێک و كارمەندێكی رووداو برینداربوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ڤپه‌یمانییا نێڤده‌وله‌تی:تنێ سێیه‌كا باژارێ فه‌للوجه‌ هاتییه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا کرد

Lalish Duhok

دەقێ پەیاما سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ نەورۆزێ و سەرسالا کوردی

Lalish Duhok