ل سێ میحوه‌ران داعش هاته شكاندن.. زیانێن مه‌زن پێكه‌فتن
هه‌ولێر-KDP.info-![]()
گروپی تیرۆرستی داعش شه‌وی رابردوو له سێ میحوه‌ره‌وه هێرشی كردووته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له گشت به‌ره‌كانیش شكستی هێناوه، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێن، پێشمه‌رگه وره‌ی به‌رزه و داعشمان راوناوه.
لیوا (ئه‌رسه‌لان مام وسوو) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی ژینگه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: “شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش له گوندی كه‌نهش سه‌ربه میحوه‌ری گوێڕ هێرشیانكردووته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێرشه‌كه‌ی داعش تێكشكێندراوه و زیانی زۆر به‌ر تیرۆریستانی داعش كه‌وتووه، دوای هێرشه‌كه‌ش فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان گورزی كوشنده‌یان له داعش داوه و تا ئێستا زیانه‌كانی دیارنین.
لای خۆشیه‌وه (قادر قادر) جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا پێشمه‌رگه زیانی نه‌بووه، هێرشه‌كه بۆسه‌ر ناحیه‌ی گوێڕ نه‌بووه، به‌ڵكۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك ناحیه‌كه‌بووه و زیاتر بۆ ئه‌وه‌بووه پێشمه‌رگه بزانن داعش ماوه له‌ناوچه‌كه.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه عه‌مید(سه‌ید هه‌ژار) جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند: “له نزیك گوندی به‌ده‌نه‌ی میحوه‌ری خازریش سێ چه‌كداری خۆكوژی داعش ویستویانه دزه بكه‌نه نێو سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه و یه‌كێك له خۆكوژه‌كان خۆی له‌ناو ره‌بایه‌كی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قاندووته‌وه و دوو خۆ كوژی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و به برینداری رایانكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك ئه‌وه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ئاشكراكرد، له به‌ره‌ی باشیك له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان پێشمه‌رگه و داعش به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێشمه‌رگه توانی هێرشكه‌یان بشكێنێ و زیانی گه‌وره‌ش به داعش گه‌یشتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
