عوبه‌یدی:به‌شداریكرنا پێشمه‌رگه و حه‌شد ل رزگاركرنا مووسلێ به ده‌ستێ عه‌بادیه
ZNA – هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری عێراق خالید عوبه‌یدی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوچه‌ی ستراتیژی له رۆژهه‌ڵاتی زێی دیجله رزگار كرا، پلانی رزگاركردنی موسڵ به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌ی بۆی كێشراوه به‌ڕێوه ده‌ڕوات، وتیشی، به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رزگاركردنی شاره‌كه، به‌ده‌ست فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه.
نیوەڕۆی ئەمرۆ ٢٥ /٦/ ٢٠١٦، خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عیراق بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان. بە پێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری عیراق، عوبێدی بە یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپای عیراق و چەند ئەفسەرێکی پلەبالا گەیشتوتە فڕۆکەخانەی ھەولێر.
خالیدی عوبه‌یدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌گای پرۆسه‌كانی رزگاركردنی نه‌ینه‌وا له شارۆچكه‌ی مه‌خمور رایگه‌یاند، له‌و شه‌ڕانه‌ی له كه‌رتی میحوه‌ری مه‌خمور كرا، هێزه ئه‌منییه‌كانی وه‌ك لیوای 91 و 37 و فرقه‌ی 15 ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه، توانیوانه له‌و شه‌ڕانه 1300 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆرستی داعش بكوژن و ده‌یان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویش له‌ناو ببه‌ن.
عوبه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زیانه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان زۆر سوكه پێویست به‌باسكردنیش ناكات، وتیشی، هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزی دژه تیرۆر تاكو ئێستا توانیویانه 30 كیلۆمه‌تر له‌باكوری پارێزگای سه‌لاحه‌یدین به‌ئاراسته‌ی شه‌رگات رزگار بكه‌ن، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌ناكاو، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین میحوه‌ری دیكه‌ی شه‌ڕ دژی داعش ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه چه‌كدارانی پێكهاته‌كانی موسڵ ئه‌وانه‌ی له‌ناو حه‌شدی نیشتمانین، رۆڵیكی گه‌وره‌یان له رزگاركردنی موسڵ ده‌بێت، له‌و شوێنانه‌ی رزگار ده‌كرێت ده‌مێننه‌وه و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن، وتیشی، به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رزگاركردنی شاره‌كه، به‌ده‌ست فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌یی رزگاركردنی موسڵی كرد و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری خالید عوبه‌یدی كۆبووه‌وه.
له 10 حوزه‌یرانی 2014 شاری موسڵ به‌بێ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش و تاكو ئێستا چه‌ندین تاوانی نامرۆڤانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه ئه‌نجام داوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
