ل هێرشه‌كا هێزێن هه‌ڤپه‌يمانان دا دوو مه‌زنه تیرۆرستێن سه‌ربازيێن داعشێ ل مووسلێ هاتنه كوشتن 
كوردستان تيڤى
له هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌وتییدا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له سنووری موسڵ دوو گه‌وره تیرۆریستی سه‌ربازیی داعش كوژراون .
له‌وباره‌یه‌وه پیته‌ر كۆك گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌و هێرشه ئاسمانییه له بیست و پێنجی مانگی رابردوو له نزیك شاری موسڵ ئه‌نجام دراوه و به هۆیه‌وه دوو گه‌وره تیرۆریستی داعش كوژرلون كه یه‌كێكیان پله‌ی به ناو جێگری وه‌زیری شه‌ڕی داعشی هه‌بووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش گه‌وره تیرۆریستێكی سه‌ربازیی داعش بووه .
پیته‌ر كۆك ئاشكراشی كردووه كه جێگری وه‌زیری شه‌ڕی داعش ناوی (باسم محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سوڵتان ئه‌لبه‌جاری) بووه كه سه‌رپه‌رشتی داگیركردنی شاری موسڵی له ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌دا كردووه . هه‌روه‌ها گه‌وره تیرۆریسته سه‌ربازییه‌كه‌ی دیكه‌ی داعش ناوی (حاته‌م تاڵب ئه‌لمه‌حدوونی) بووه كه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی داعش بووه له موسڵ .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
