پێشمه‌رگه داخواز دكه‌ن،هێز و لایه‌نێن سیاسی ده‌ست ل ناڤ ده‌ستێ ئێك بگرن![]()
به‌ره‌كانی شه‌ڕ-KDP.info-
ئه‌وه ده‌بێته سێیه‌م جه‌ژنی ره‌مه‌زان كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به درێژایی هه‌زار و 50 كیلۆمه‌تر له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان و توانیویانه 95% خاكی كوردستان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌كانیش، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه جارێكی دیكه ده‌ستی تیرۆریستان ناگاته‌وه خاكی كوردستان، داواش ده‌كه‌ن خه‌ڵكی كوردستان به كه‌یف و خۆشی جه‌ژنه‌كه‌یان بكه‌ن و سه‌ردانی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن.
( سه‌ركه‌وت فكری) پێشمه‌رگه له چیای زه‌ردك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه سه‌ره‌رای جه‌ژنه پیرۆزه‌مان بۆ خه‌ڵكی كوردستان، له ئاماده‌باشی ته‌واو داین و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، به كه‌یفی خۆیان جه‌ژنانه بكه‌ن، بۆ ئێمه‌ش سه‌ركه‌وتن و به‌رگری كردن له خاكی پیرۆزی كوردستان جه‌ژنانه‌مانه.
ملازم ( زرار حه‌یده‌ر) له سنووری میحوه‌ری خازر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “زۆربه‌ی بۆنه ئاینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان، تیرۆریستان هه‌وڵیان داوه تێكی بده‌ن و زیان به خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ینن، به‌ڵام تا هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێن تیرۆریستان ناتوانن زیان به خه‌ڵكی ئێمه بگه‌ینێت و تێكیان ده‌شكێنین، وێرای جه‌ژنه پیرۆزه‌شمان داواكارین، هاووڵاتیان جه‌ژنی خۆیان به‌ئاسووده‌یی بكه‌ن و سه‌ردانی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن و دڵنه‌واییان بده‌نه‌وه.
( نێچیرڤان غه‌فوور) پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: “ئێمه بووینه‌ته چه‌په‌ری به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه به خۆشی و دوور له شه‌ڕ و ئاژاوه بژیت، ئێستایش ئاماده‌ینه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری بین و ئه‌ركی خۆمان به‌جێ بهێنین، بۆیه خه‌ڵكی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه تا هێزی پێشمه‌رگه و (سه‌رۆك بارزانی) مابێت هیچ كات و ساتێك ده‌ستی تیرۆریستان ناگاته خاكی پیرۆزی كوردستان.
موقه‌ده‌م ( سه‌لیم چه‌تۆ) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “وێرای جه‌ژنه پیرۆزه‌مان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان، دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له ئاماده‌باشی ته‌واو داین، هیواداریشم خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان له‌و په‌ڕی خۆشحاڵی دا جه‌ژنی خۆیان بكه‌ن.
موقه‌ده‌م ( سه‌لیم) ده‌شڵێت، وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه له‌و جه‌ژنه‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، به ده‌م په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه بچن و ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌كدی بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان به فیڕۆ نه‌چێت و گه‌لی كورد به‌و ئاواته بگات كه به درێژایی مێژوو خه‌باتی بۆ ده‌كات”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
