پۆلیسێن ئیتالیا تۆرهكا قاچاخیکرن ب مرۆڤان دەستهسهركر
رووداو- میلان
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 5-7-2016، پۆلیسی ئیتاڵیا 25 کەسی ئەریتری و 12 ئەسیوپی و یەک کەسی ئیتاڵی دەستگیرکرد، کە ئەندامبوون لە شانەیەکی قاچاخیکردن بە مرۆڤەوە و خەڵکییان لە وڵاتانی ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا بردووە.
پۆلیسی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەو کەسانە لە 10 شاری ئەو وڵاتە دەستگیرکراون و، تۆمەتبارکراون بە قاچاخیکردن بە مرۆڤ، بەكارهێنان و كڕین و فرۆشتن بە ماددە هۆشبەرەکان، شوشتنەوەی پارە و تاوانە داراییەکان.
بەپێی لێدوانی پۆلیس بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ، بەهۆی دانپێدانانی کەسە ئەریترییەکەوە کە لە ساڵی 2014 ەوە دەستگیرکراوە، توانراوە ئەندامانی شانەکە دەستگیر بکرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
